پەکەکە ئەم کچەشی بەکوشتن داوە و ماوەی 3 ساڵە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی دەشارێتەوە

هەپەگە: “سوڵتان ئیبراهیم”، خەڵکی پارێزگای “سێرت”ی باکووری کوردستان بووە و لە ساڵی 2022دا گیانی لەدەستداوە.
ناسنامەی لاوێکی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە 3 سال لەوەپیش لەپێناو خەباتی ساخەتە و دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بەدەست چەکدارانی دەولەتی تورک بەکوشتنی داوە و هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی شاردبۆوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەمڕۆ چوارشەممە، 22/10/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی کچە گەریلایەکی خۆی ئاشکرای کرد کە لە ڕێکەوتی 25ی مژداری 2002دا لە دەڤەری زاپ لە باشووری کوردستان بەکوشتنی داوە و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، ئەو ژنە گەریلایە ناوی “سوڵتان ئیبراهیم” بووە و خەڵکی پارێزگای “سێرت”ی باکووری کوردستان بووە.
پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەی، لە وەسفی ئەو گەریلایەشیدا گوتوویەتی کە ئەو میلیتانی ئاپۆ بووە و لە پێناو ئاپۆدا بووەتە قوربانی!.
لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.
بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.