سبەینێ ئەردۆغان و شاندی ئیمرالی کۆدەبنەوە

سبەینێ ئەردۆغان و شاندی ئیمرالی کۆدەبنەوە

ئەم کۆبوونەوەیە سێهەمین کۆبوونەوەی نێوان هەردوولایە و بە پێشهاتێکی نوێ و گرنگی پڕۆسەی ئاشتی دادەنرێت.

لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا، ڕەجەب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سبەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ئەندامانی شاندی ئیمرالی کۆدەبێتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئاشتی و هەنگاوە یاساییە پێویستەکان تاوتوێ بکرێن.

میدیاکانی نزیک لە دەم پارتی ڕایانگەیاند کە سبەینێ پێنجشەممە، ڕێکەوتی 30ی ئۆکتۆبەری 2025، پارلمانتارانی پارتی دەم (DEM)، پەرڤین بوڵدان و میتحەت سانجار ئەندامانی شاندی ئیمرالی، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە سێهەمین کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا و بە پێشهاتێکی نوێ و گرنگ لە پڕۆسەی ئاشتی دادەنرێت. بە تایبەتی کە ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە ڕوودەدات کە پەکەکە ڕایگەیاند لە هەنگاوێکی مێژووییدا سەرجەم گەریلاکانی لە خاکی تورکیا دەکشێنێتەوە.

سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ شاندی دەم پارتیدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەکەوە تاوتوێ دەکەن کە بە پرۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر” ناوی دەبات.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوانییەکان بۆ هەنگاوی یاسایی و سیاسی کۆنکرێتی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە زیاتر بووە.

Share

پوستێن ھەمان بەش