پەکەکە ناسنامەی 10 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2017دا گیانیان لەدەستداوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.
ناسنامەی 10 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە لە ساڵی 2017دا لە دەڤەری زاپ و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان بەکوشتنی دابوون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی چوارشەممە 5/11/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 10 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە دووانیان کچەگەریلا بوون و لە مانگەکانی شوبات و گوڵانی ساڵی 2017 واتە زیاتر لە 8 ساڵ لەوەپێش لە باشووری کوردستان بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو 10 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ نورسەل حەسەن، خەڵکی دێرسیم لە باکووری کوردستان.
2ـ سەلاحەددین عەلی، خەڵکی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
3ـ لوقمان بەحری، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.
4ـ زەینەل شەمسەددین، خەڵکی مێردین لە باکووری کوردستان.
5ـ حەسەن سدقی، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.
6ـ نوروڵڵا نیهات، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.
7ـ مەهمەت محەممەد عارف، خەڵکی مێردین لە باکووری کوردستان.
8ـ ڕزگار شەمسەددین، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.
9ـ ئیلهان لوتفی، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.
10ـ یووسف خەتیب، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.
پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 10 گەریلایەشی بۆ ماوەی زیاتر 8 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد!.
لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.
بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.