پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاشکراکرد

پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاشکراکرد

پەکەکە: “ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد و ئەرکی خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد”!.

ناسنامەی 5 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە لە ساڵی 2024دا لە ناوچەکانی باشووری کوردستان بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2024دا لە ناوچەکانی مەتینا، خواکورک و گارە لە باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 5 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ سیپان مەحیەددین، خەڵکی قامیشلوو لە ڕۆژئاوای کوردستان.

2ـ هەستی ئەسەدی، خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

3ـ حامد محەممەدی، خەڵکی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

4ـ ئەحمەد مستەفا، خەڵکی ڕەققا لە ڕۆژئاوای کوردستان.

5ـ سەرهات کۆرکماز، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

پەکەکە لە وەسفی ئەو پۆلە گەریلایشدا دەڵێت ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد و ئێمە بە ڕێزەوە یادیان بەرز ڕادەگرین.

لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەماڵەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش