شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، لەگەڵ سەرۆکی پارلمانی تورکیا کۆبۆوە

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، لەگەڵ سەرۆکی پارلمانی تورکیا کۆبۆوە

پەروین بوڵدان:ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کارەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی کۆتایی دێت

شاندی ئیمراڵی پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایک ئۆزگور ئەرۆڵ، لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، ڕۆژی سێشەممە 23/12/2025، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاند: ڕۆڵی پەرلەمان زۆر گرنگە لەڕووی شەرعیەتی دیموکراسی و بەشداریی هەموو لایەنەکان و شەفافیەت و گەرەنتینەکردن، قۆناغی ئێستا نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشە، بڕیارە لە مانگی داهاتوو ڕاپۆرتەکە تەواو بکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا،  پرۆسەکە پێویستی بە گەرەنتی یاسایی هەیە و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی گرنگە، سیستەمێکی یاسایی دادپەروەر و یەکسان زۆر گرنگە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و  دیموکراسی بۆ هەموو وڵات و ئاشتی بۆ پرسی کورد و هەموو ناوچەکە مانادارە.

پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیـمڕاڵی ڕایگەیاند: کارەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت و جەختیشی کردەوە ئیرادەیەکی سیاسی لە پشتی پرۆسەکە هەیە و هەموو لایەنەکانیش بەشدارن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی گشتیی جەهەپە کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پرۆسەی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕ کردەوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش