هەسەدە: هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووریا دێر حافر تۆپباران دەکات

هەسەدە: هێزەکانمان دەستبەجێ وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکەیان داوەتەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت: هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووریا،. ئێستا دێر حافر تۆپباران دەکات و لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانمان.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2026، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر 11:25 ـی دوێنێ شەو، هێزە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا، لە ئەبو حەمام و لەلایەکی دیکەشدا لە بەرەی ڕووباری فورات، بە چەکی( ڕەشاش) هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانیان بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە ئەندامانی هێزەکەیان بگەیەنێت.
هەسەدە ڕاشیدەگەیەنێت: هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکەیان دایەوە و هەموو ڕێکارێکیان گرتەبەر بۆ پارێزگاری کردن لە خاڵەکانیان لەو ناوچەیە.
هاوکات هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووریا، دەستیان بە تۆپبارانکردنی دێر حافر کردووە، دەشڵێت: تا ئیستا زیانەکانی ئەم تۆپبارانە نەزاندراوە.