سبەی پەیامی نوێی ئۆجەلان ڕادەگەیەنرێت

لە یەکەم ساڵیادی بانگەوازەکەی 27ی شوباتدا دەقێک بڵاودەکرێتەوە کە دیدگا نوێیەکانی ئۆجەلان لەخۆدەگرێت.
بڕیارە سبەینێ هەینی، لە یەکەم ساڵیادی بانگەوازی 27ی شوباتدا، پەیامێکی نوێ لە ئۆجەلانەوە ڕابگەیەندرێت.
میدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمرالی ڕایگەیاند، پەیامێکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە هەیە و پەیامەکەش لە ڕێکەوتی 27ی شوباتدا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.
میدحەت سانجار ئاماژەی بەوەشکرد، لە یەکەم ساڵیادی بانگەوازەکەی 27ی شوباتدا دەقێک بڵاودەکرێتەوە کە دیدگا نوێیەکانی ئۆجەلان لەخۆدەگرێت.