وەزیری دادی تورکیا: مافی هیوا بۆ ئۆجەلان و لێبوردنی گشتی لە ڕاپۆرتەکەدا نین

وەزیری دادی تورکیا: مافی هیوا بۆ ئۆجەلان و لێبوردنی گشتی لە ڕاپۆرتەکەدا نین

وەزیری دادی تورکیا دەڵی هێڵی سەرەکی بەردەوامبوونە لە چەکدانانی پەکەکە و دوای ئەوە پەرلەمان هەنگاوی یاسایی دەنێت.

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی پارلمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە تێیدا هیچ باسێک لە “مافی هیوا” نەکراوە.

گورلەک وتیشی، “هیچ لێبوردنێکی گشتی و ڕێکخستنێکی تایبەت بۆ تاکێک نابێت، بەڵام ڕەنگە گۆڕانکاری لە یاسای لەسێدارەدان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بکرێت”.

گورلەک سەبارەت بەو پڕۆسەیەی ئێستا و ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی کە ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا کراوە، لێدوانێکی دا.

وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە “مافی هیوا” کە لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا بۆعەبدوڵا ئۆجەلان داوا دەکرێت، ڕایگەیاند: “لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە مافی هیوا نەکراوە، لێبوردنی گشتی یان ڕێکخستنێکی تایبەت بۆ تاکێکیش نابێت، بەڵام ڕەنگە گۆڕانکاری لە یاسای لەسێدارەدان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بکرێت”.

وەزیری دادی تورکیا وتی: “هێڵی سەرەکی لێرە بەردەوامبوونە لە چەکدانان و کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە [پەکەکە]، دوای ئەوە پەرلەمان هەنگاوی یاسایی دەنێت”.

Share