ترەمپ مەرجی ئاگربەستی بۆ ئێران ئاشکراکرد؛ کردنەوەی گەرووی هورموز یان گەڕانەوە بۆ “چاخی بەردین”

ترامپ مەرجی ئاگربەستی بۆ ئێران ئاشکراکرد؛ کردنەوەی گەرووی هورموز یان گەڕانەوە بۆ "چاخی بەردین"

ترەمپ: رێبەری نوێی ئێران داوای ئاگربەستی کردووە

سەرۆکی ئەمریکا مەرجی وڵاتەکەی بۆ پەسەندکردنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد و هەڕەشەی وێرانکردنی تەواوەتی ئەو وڵاتەی کرد ئەگەر گەرووی هورمز بە رووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا نەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1/4/2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “سەرۆکی نوێی رژێمی ئێران (رێبەری نوێ، موجتەبا خامنەیی) بەراورد بە سەرۆکەکانی پێش خۆی زۆر زیرەکترە و کەمتر توندڕەوە، هەر ئێستا داوای ئاگربەستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد”.

سەرۆکی ئەمریکا روونیشی کردەوە، تەنیا لە یەک کاتدا بیر لە داواکارییەکەی ئێران دەکەنەوە، ئەویش کردنەوەی گەرووی هورمزە بە شێوەیەکی ئازاد و بێ کێشە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ترەمپ هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ئەوەشی خستە روو، تاوەکو گەرووی هورمز نەکرێتەوە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت و بە تەواوی خاپووری دەکەن، یان دەیانگێڕنەوە بۆ سەردەمی بەردین.

Share