مەسرور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: “سوپاس و پێزانینێکی زۆرمان بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی دۆستانمان لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا هەیە”. ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کوردستان. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێناو پاراستنی کوردستان. سوپاس و پێزانینێکی زۆرمان بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی دۆستانمان لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا هەیە و هاوکاری و پشتیوانییەکانیان لە یاد ناکرێت.