نێچیرڤان بارزانی: پێویستە حکوومەتی عێراق کار بۆ راگرتنی هێرشەکانی سەر کوردستان بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: “زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به درۆن كرايه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيهك لە گوندى زهرگهزهويى”.
نێچیرڤان بارزانی هێرشەکانی سەر خەڵکی سڤیل و بێتاوانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و بە پێویستی دەزانێت، حکوومەتی عێراق کار بۆ راگرتنیان بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7/4/2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” رایگەیاند “زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به درۆن كرايه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيهك لە گوندى زهرگهزهويى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا زۆر به‌داخه‌وه دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون”.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە “پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵه‌وه هاسۆز و هاوخه‌ميانم. له خودای مەزن داواکارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە، “ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به ته‌واوی ره‌تکراوه‌ن”.
نێچیرڤان بارزانی بە پێویستی دەزانێت، “حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رك و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ رێگريكردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە”.
کاتژمێر 12:15 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی نیسان، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاووڵاتی کە هاوسەری یەکترن، شەهید بوون.