ئایا بافڵ تاڵەبانی ئەو چەکانەی دزیوە کە ترەمپ بۆ کوردی ناردووە؟

ئایا بافڵ تاڵەبانی ئەو چەکانەی دزیوە کە ترەمپ بۆ کوردی ناردووە؟

مۆساد: “ئەو چەکانە نێردراوە، بەڵام بۆ چەکدارە ڕاستەقینەکانی کورد لە ئێران نەنێردراوە. بەڵکوو بۆ بافڵ تاڵەبانی نێردراون”.

لە ڕۆژانی کۆتایی شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو چەکانەی کە بۆ کورد ناردبوویان دزراون، بەڵام ئەو لایەنەی ئاشکرا نەکرد کە گومانی دزینی چەکەکانیان لەسەر هەیە. دواتر دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی (مۆساد) بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەو چەکانە لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دزراون.

مۆساد لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس (X)دا نووسیویەتی: “بەڵێ، ئاشکرا بوو کە چەکەکان لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە – کە پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی ئێران دەکات ـ وەرگیراون”.

ڕاگەیاندراوەکەی مۆساد سەبارەت بە دیارنەمانی چەکەکان بەم شێوەیەیە:

“ترەمپ لەم دواییانەدا ئاشکرای کرد کە ئەمریکا چەکی بۆ کەناڵە کوردییەکان ناردووە بۆ ئەوەی بگاتە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێران، بەڵام ئەو چەکانە هەرگیز نەگەیشتوونەتە دەستیان”.

سەرچاوە کوردییەکان لە ئێران هەر لە دەستپێکدا بە توندی ئەمەیان ڕەتکردەوە و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە هیچ کاتێک هاوکارییەکی لەو شێوەیەیان وەرنەگرتووە. هەندێکیان ترەمپیان بە درۆکردن تۆمەتبار کرد.

ئێستا وێنەیەکی ڕوونتر بەدیار کەوتووە. بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی کوردی، دەبێ هەردوولا ڕاست بکەن. باس لەوە دەکرێ کە ئەو چەکانە نێردراوە، بەڵام بۆ چەکدارە ڕاستەقینەکانی کورد لە ئێران نەنێردراوە. بەڵکوو بۆ بافڵ تاڵەبانی نێردراوە، کە کەسایەتییەکی کوردی عێراقییە و لەلایەن هەندێکەوە وەک هاوکار و پارێزەرێکی بەرژەوەندییەکانی ئێران سەیر دەکرێت.

مۆساد لە کۆتایی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “ئەمە ئەوە دەردەخات کە ئەمریکا لەگەڵ نێوەندگرانی هەڵەدا کاری کردووە، چونکە ئەو یارمەتییانەی کە مەبەست لێی هێزەکانی دژە ڕێژیم بووە هەرگیز نەگەیشتوونەتە دەستیان”.

https://x.com/MOSSADil/status/2041389383576657974?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E2041389383576657974%7Ctwgr%5Ef215b5d00e56026b03d9e3f58b98eb34cc6de73b%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fdarkamazi.net%2Farchives%2F1057001

Share