قرێژی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد

تورکیا پرۆسەکەی راگرتووە چونکە ئیدی چەکدانانی پەکەکە خزمەت بە بەرژەوەندییە ستراتژیکەکانی تورکیا لە عێراق و ئێراندا ناکات.
هۆشەنگ ئۆسی
موراد قەرەیلان (جەماڵ)، فەرماندەی باڵی سەربازیی پەکەکە، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورک بە کردەوە پرۆسەی ئاشتی وەستاندووە. ئەمە ڕاستە… چونکە دەوڵەتی تورک چەندین دەستکەوتی لە سووریا بەدەستهێناوە، گرنگترینیان: لەناوبردنی تەواوەتی ئەو دەسەڵات و دەستکەوتانەی کوردە لە سووریا، کە لەلایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە پشتیوانیان لێدەکرا.
بۆیە ئەو سەرکەوتنەی کە تورکیا لە سووریا بەدەستی هێنا، ئەگەر ڕێنمایی و فەرمانەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ هێزەکانی هەسەدە و جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانە لەلایەن مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و سەرکردایەتی پەیەدەوە نەبوایە کە لە بنەڕەتدا فەرمانی هەواڵگریی تورکیا بوون، دەستەبەر نەدەکرا.
تورکیا لە سایەی ئۆجەلانەوە، ڕۆژئاڤای کوردستانی لەناوبرد
بەم شێوەیە تورکیا داگیرکاریی خۆی لە سووریا تەواو کرد و نوح یڵماز (غازی کەنعانی تورکیا)ی وەک باڵیۆز لە دیمەشق دانا کە ئەو سەرۆکی ڕاستەقینەی سووریایە نەک ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی. بەڵێ، لەناوچوونی هێزی سەربازیی کورد و هەڵوەشاندنەوەی، لەدەستدانی سەرچاوەکانی وزە و سەرچاوە ئاوییەکان و هەموو بناغەکانی دەوڵەتداری یان هەرێمێکی فیدراڵ و لەناوبردنی تۆڕی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئەمنییەکان کە هەسەدە دایمەزراندبوون؛ هەموو ئەمانە بەهۆی گوێڕایەڵی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ فەرمان و ڕێنماییەکانی ئۆجەلان بەدەست هات.
خاوەنەکانی پرۆژە خەیاڵییەکانی ئۆجەلان
ئێستا دوای ئەوەی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد هەموو خاڵ و سەرچاوەکانی هێز و دەسەڵاتی خۆیان لەدەستدا، لە بازنەکانی ئەورووپا و ئەمریکاشدا ڕێز و حورمەتی خۆیان لەدەستداوە. چی ڕێگە بە ئەمریکا و ئەورووپا دەدات ڕێز لەم دوو سەرکردە دۆڕاو و لەرزۆک و ئۆجەلانییە بگرن، دوای ئەوەی لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەسەڵات و هێزە سەربازییەکەیان هەڵوەشاوە؟ دەوڵەتەکان ڕێز لەو کەسانە دەگرن کە دەسەڵات و ئابوورییان لەسەر زەوی هەیە، ڕێز لەو کەسانە ناگرن کە خاوەن پڕۆژە خەیاڵی و پووچ و شکستخواردووەکانی ئۆجەلان، وەک ئەنتەگراسیۆنی دیموکراتیک و کۆماری دیموکراتیک و هتد… بن.
ئەمەریکا و ئەورووپا دەستیان لە هەسەدە و کوردان شۆردۆتەوە
هەرکەسێک بەدواداچوون بۆ میدیاکانی گرووپی خاپۆچی (ئۆجەلان) بکات، ئەو داواکاری و قیژەقیژانە دەبینێت کە خاپۆچیەکان (لە قەندیل و لەناو دەم پارتی) بەردەوام دووبارەی دەکەنەوە؛ واتە ئەو داخوازییانەی کە تورکیا یاسای لێبوردنیان بۆ دەربکات بۆ ئەوەی پرۆسەی تەسلیمبوونیان بۆ ئاسان بکات. بەڵام دەوڵەتی قووڵ ئەمە ڕەتدەکاتەوە، چونکە ئەورووپا و ئەمریکا دەستیان لە هەسەدە و کورد شۆردۆتەوە. هەموو ترسەکانی تورکیا ڕەویونەتەوە و ئەو مەترسییانەی کە تورکیا دەیبینین کە ئیدارەی باکووری سووریا ببێتە مۆدێلێکی خۆبەڕێوەبەریی لە چوارچێوەی سووریادا و تورکیا ببێتە دراوسێی دوو حکوومەتی کوردی لەسەر سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی، هەمووی هەڵوەشانەوە.
هیچ شتێک نەماوەتەوە کە تورکیا لێی بترسێت
بۆیە ئیدی هیچ شتێک نەماوەتەوە کە تورکیا لێی بترسێت و ئەو هەموو قوربانیدانەش لە سایەی زەلامەکەی ئیستیخباراتی تورکیا واتە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەڕەشەکانی لە دژی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، پێکهات.
تورکیا پرۆسەی ئاشتیی وستاندووە چونکە پڕۆژەی خۆسەری و دەوڵەتێکی نەتەوەیی ڕاستەقینەی لە سووریا لەناوبردووە. تورکیا ئەوەی کە ناوی “پرۆسەی ئاشتی”ی لەسەر دانراوە، وەستاندووە چونکە ئەنقەرە بۆ دژایەتیکردنی باشووری کوردستان و حیزبە کوردستانییەکان لە ئێران، پێویستی بە چەکی پەکەکە هەیە. تورکیا پرۆسەکەی راگرتووە چونکە ئێستا ئیدی چەکدانانی پەکەکە خزمەت بە بەرژەوەندییە ستراتژیکەکانی تورکیا لە عێراق و ئێراندا ناکات. چەکداماڵینی ئەو گرووپە، بیانووی دەستێوەردانی تورکیا لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناهێڵێت.
تورکیا ئۆجەلانی وەکو کاغەزی تەوالێت بەکارهێنا و ئۆجەلانیش بە هەمان قێزەونی، پیاوەکانی خۆی لەناو کوردانی سووریادا بەکارهێنا
ئەو شکست و تەسلیمبوونەی کە ئۆجەلان بەسەر هێزەکانی هەسەدەیدا سەپاند و گوێڕایەڵی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بە هەڕەشەکانی ئەو؛ من پێشتر بە کارەساتێکی تاڵتر و دژوارتر لە شکستی 1975 و داڕمانی شۆڕشی کوردستان لە دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی جەزائیر، وەسفم کردبوو.
بەکورتی: تورکیا ئۆجەلانی وەکو کاغەزی تەوالێت بەکارهێنا و ئۆجەلانیش بە هەمان قێزەونی و سەرسەریەتی، پیاوەکانی خۆی لەناو کوردانی سووریادا بەکارهێنا. بەم شێوەیە دەتوانین بە ڕوونی ئاماژە بە هەموو (ژەنەڕاڵە قێزەونە سیاسی و سەربازییەکان) لە نێو کوردەکانی سووریادا بکەین کە کوێرکوێرانە بەدوای سەرکردایەتی ئۆجەلان دەکەون.