کۆمیتەیەکی باڵا بۆ چەکدانانی پەکەکە و گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ تورکیا دادەمەزرێت

کۆمیتەیەکی باڵا بۆ چەکدانانی پەکەکە و گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ تورکیا دادەمەزرێت

کۆمیتەکە قۆناخەکانی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە، وەکوو ڕاپۆرت پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا دەکات.

وردەکارییەکانی ئەو پڕۆژە یاسایەی کە بۆ پێشخستنی پرۆسەکە ئامادە دەکرێت، ڕاگەیەندرا. بڕیارە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە و هەوڵەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، کۆمیتەیەک بە ناوی “کۆمیتەی چاودێری و هەماهەنگی ئەنتەگراسیۆنی کۆمەڵایەتی” پێکبهێنرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی ماڵپەڕی “Haberler.com”، کاری یاسایی لەسەر پرۆسەکە خێراتر بووە و هەروەها وردەکارییەکانی ئەو میکانیزمەش ئاشکرا بووە کە بڕیارە دوای پشتڕاستکردنەوەی چەکدانانی پەکەکە، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارە ڕەشنووسی یاساکە ناوی “پرۆژە یاسای ئەنتەگراسیۆنی کۆمەڵایەتی و پشتگیریی نەتەوەیی” لەسەر دابنرێت. به پێی ئه م پرۆژه یاسایه، کۆمیتەیەک چاودێریی تەواوی پرۆسەکە و میکانیزمەکەی دەکات و بڕیارە ئەو کۆمیتەیە ناوی “کۆمیتەی چاودێری و هاوئاهەنگیی ئەنتەگراسیۆنی کۆمەڵەیاتی”ی لەسەر دابنرێت.

کۆمیتەکە چاودێری تەواوی پرۆسەکە دەکات

کۆمیتەکە هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکان مسۆگەر دەکات و لە چوارچێوەی ئەو زانیارییە مەیدانیانەی کە دەستیان پێدەگات، چاوەدێریی ئەو ڕێکارانە دەکات کە بۆ ئەو گەریلایانە جێبەجێ دەکرێن کەوا چەکیان داناوە.

لە ناو کۆمیتەکەدا نوینەرانی ئەم دامەراوانەی تێدایە:

ـ سەرۆکایەتی میت

ـ وەزارەتی ناوخۆ

ـ وەزارەتی بەرگری

ـ وەزارەتی داد

ـ وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی

ـ وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی

ـ وەزارەتی تەندروستی.

کۆمیتەکە لە چوارچێوەی پێوەرە ئۆبجێکتیڤ و کۆنترۆڵکراوەکاندا، چاوەدێریی پرۆسەی هەڵوەشانەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکات و دەرئەنجامەکان دەردەخات. دوای ئەوەی کە سەلمێندرا پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە تەواو بووە، ئەم کۆمیتەیە بۆ گونجاندنی ئەندامانی پەکەکە لە گەڵ ژیانی کۆمەڵایەتیدا، پلانەکانی ئامادە دەکات.

هاوکات کۆمیتەکە قۆناخەکانی پرۆسەی چەکدانان بەشێوەیەکی کاتی وەکوو ڕاپۆرت پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا دەکات و میکانیزمێک دادەنرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی بڕیارەکانی کۆمیتەکە لەلایەن دامەزراوە گشتییە جیاوازەکانەوە جێبەجێ دەکرێن و ئەوەش دەستەبەر دەکرێت کە دامەزراوەکان پێکەوە کاربکەن.

Share