ئیلهام ئەحمەد ئیدیعای ئەوە دەکات کە ئەوان لەگەڵ ئۆجەلان دیداریان نەکردووە

ئیلهام ئەحمەد ئیدیعای ئەوە دەکات کە ئەوان لەگەڵ ئۆجەلان دیداریان نەکردووە

پەکەکە وردە وردە لە میدیاکاندا زەمینە خوەش دەکات بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەیان لەگەڵ میت ئاشکرا بکرێن.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاڤا، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X”، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە “کۆبوونەوەی ئەوان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی”دا دەکەن.

ماڵپەڕی ئێمە “دارکا مازی” لە ڕیکەوتی 12ی ئایاردا ڕاپۆرتە هەواڵێکی سەبارەت بە سەردانی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد یەکێک لە بەرپرسانی ڕۆژئاڤا لە مانگی ئازاردا بۆ ئیمرالی بڵاو کردووە. دوای هەواڵەکەی ئێمە، زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەم باسەیان خستە ڕۆژەڤی خۆیان و لە باکووری کوردستان و تورکیادا مشتومڕێکی گرنگ لەسەر ئەم بابەتە سەریهەڵدا. لەگەڵ پەرەسەندنی مشتومڕەکان، بەریوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاڤا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لێدوانێکی بۆ دڵبخوێن دارا، پەیامنێری کەناڵی ڕووداوی باشووری کوردستان دا و گوتیان کە “کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە”. بەڵام سەرەڕای ئەمە و کاتێک مشتومرەکان بەردەوام بوون، ئەمجارەیان ئیلهام ئەحمەد بۆخۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئیلهام ئەحمەددا هاتووە:

“لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵ بڵاوبووەتەوە کە گوایە دیدار و کۆنفرانسێکمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی هەبووە، دەمانهەوێت بە ڕوونی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنین کە ئەم هەواڵە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە، هیچ کۆبوونەوەیەک ڕووینەداوە و ئەگەری کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیەش لە بەرنامەی کاردا نییە”.

ڕوونە کە ئەم ڕاگەیاندراوەی ئیلهام ئەحمەد لە ئەنجامی نیگەرانی سیاسییەوە هاتووە. هەرچەندە ئیلهام ئەحمەد گوتبێتیشی “لە بەرنامەی کاردا نییە”، بەڵام ئەمە ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نییە. چونکە ئیلهام ئەحمەد پێشتر، لە 3ی ئایاری 2025دا، واتە پێش کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەشداریی لە تەلەکۆنفڕانسی ئۆجەلان و کادیرانی پەکەکەدا کردبوو. ئۆجەلان لەم دیدارەدا بە ئیلهام ئەحمدی گوتبوو: “دەتبینم”.

دوای پێنج مانگ لە کۆبوونەوەی مانگی نۆڤەمبەر، ئیلهام ئەحمەد و مەزڵووم عەبدی سەردانی ئیمرالییان کرد و لەوێ کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا. بۆ ئەوەی لە تورکیا ناڕازایەتی دروست نەبێت و لە ناو شەقام و ڕای گشتیی کورددا پرسیار دروست نەبێت، ئەم کۆبوونەوەیە بە نهێنی دەهێڵرێتەوە. دەبینرێت کە پەکەکە وردە وردە لە میدیاکاندا زەمینە خوەش دەکات بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەیان لەگەڵ میت ئاشکرا بکرێن. هەروەها مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەلمۆنیتۆردا ڕایگەیاند: “بەستێنەکە ئامادەیە بۆ سەردانی ئەنقەرە و دیدار لەگەڵ ئۆجەلان، ڕەنگە بەم نزیکانە ئەنجام بدرێت”.

Share