مەسروور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکوومەت بە زووترین کات پێکبێت

مەسروور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکوومەت بە زووترین کات پێکبێت

مەسرور بارزانی: داوامان کردووە مووچە لە بابەتەکانی دیکە جیا بکرێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ بەغدا، لێدوانی گرینگی بۆ میدیاکان دا و ڕایگەیاند کە ئەوان بە فەرمی دوایان کردووە تا بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە هەموو پرسە سیاسی و تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا جیا بکرێتەوە و هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تەعامولی لەگەڵدا بکرێت.

سەۆرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 23/5/2026، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە پەیوەندییەکی مێژووی و دوورودرێژمان لەگەڵ هاوپەیمانی عەزم هەیە خاڵی هاوبەشمان زۆرە، بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی لەگەڵ یەکدی بۆ چارەکردنی ئەو پرسانەی کە تاوەکوو ئێستا لەسەر ئاستی فیدراڵیدا ماون.

هاوکات گوتی: لە کۆبوونەوەکانماندا داوامان کردووە پرسی مووچە جیا بکرێتەوە لە هەموو کێشەکانی دیکە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەک مووچەی هەموو هاووڵاتییانی دیکەی عێراقی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئاشکرای کرد، “لەمێژە داوامان کردووە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبێت، هیچ گرفتێک لە لایەن ئێمەوە نییە، هەموو هەوڵێکیش دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات پێکبێت”.

Share