یاسای تایبەت بە پێڤاژۆ، بەناوی “هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە”وە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان!!

یاسای تایبەت بە پێڤاژۆ، بەناوی "هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە"وە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان!!

ئاکەپە: تەنانەت ئەگەر ناوی پەکەکەش لە ناونیشانی پڕۆژە یاساکەدا نەهاتبێت، بەڵام جەخت لەسەر یەکەم ماددەکان دەکرێتەوە کە بە “رێکخراوێکی تیرۆریستی” پێناسەی دەکەن.

چاوەڕێ دەکرێت کە حکوومەتی تورکیا پرۆژە یاسایەک سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕەوانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بکات و ئاکەپەش ڕایگەیاندوە: “ئەو پرۆژەیاسایە دەکرێ لەژێر ناوی “پرۆژەیاسای هەلوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” پێشکەش بە پارلمان بکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناو پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، یاسای چوارچێوە کە پێشبینی دەکرێت 10 بۆ 11 ماددە لەخۆبگرێت، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبێت و بە مەرجی پشتڕاستبوونەوەی چەکدانانی تەواوەتی پەکەکە و لقوپۆپەکانی جێبەجێ دەکرێت.

ئاشکراشیان کردووە کە دەکرێ پڕۆژە یاساکە لەژێر ناونیشانی “پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و چەکدانانی ئەو ڕێکخراوە” پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناو ئاکەپە، تەنانەت ئەگەر ناوی پەکەکەش لە ناونیشانی پڕۆژە یاساکەدا نەهاتبێت، بەڵام جەخت لەسەر یەکەم ماددەکان دەکرێتەوە کە بە “رێکخراوێکی تیرۆریستی” پێناسەی دەکەن.

حکومەتی تورکیا بەنیازە لە 7 یان 8ی تەمموز (دوای کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ) ڕەشنووسەکە بخاتە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا.

ڕەشنووسەکە ئەم خاڵە سەرەکیانە لەخۆدەگرێت:

1ـ ماوەی یەک ساڵ بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی رێکخراوەکە دیاری دەکرێت

2ـ ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە و دەستیان لە تاواندا نەبووە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە کاری سیاسی قەدەغە دەکرێن.

3ـ ئاسانکارییەکان تەنیا ئەندامانی ئاسایی دەگرێتەوە و سەرکردەکانی پەکەکە لەم چوارچێوەیە بەدەر دەبن.

4ـ لەبارەی پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندکراوی پەکەکەدا؛ حکوومەتی تورکیا پێدانی هەر پێگەیەکی فەرمی یان سیاسی رەتکردووەتەوە و جەختی کردووەتەوە ئۆجەلان وەک سزادراوێک لە زیندانی ئیمراڵی دەمێنێتەوە، بەڵام رەنگە رێگە بە رۆژنامەنووسان و ئەکادیمییەکان بدرێت چاویان پێی بکەوێت.

Share