لە دربێسیێ خۆپیشاندان دژی بەرزبوونەوەی نرخەکان و تێکچوونی باری گوزەران بەڕێوەچوو

لە دربێسیێ خۆپیشاندان دژی بەرزبوونەوەی نرخەکان و تێکچوونی باری گوزەران بەڕێوەچوو

خۆپیشاندەران دژی سەختییەکانی ژیانی ڕۆژانە و کەمبوونەوەی دەرفەتەکان دروشمیان بەرزکردەوە.

لە شاری دربێسیێی ڕۆژئاوای کوردستان هاووڵاتییان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و تێکچوونی باری گوزەران، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

دانیشتوانی ئەو شارە لە ناوەندی شاری دربێسیێ گردبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان لە بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان و سووتەمەنی دەربڕی. خۆپیشاندەران دژی سەختییەکانی ژیانی ڕۆژانە و کەمبوونەوەی دەرفەتەکان دروشمیان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندەران داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی ناوچەکە کرد بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و بەمەبسەتی چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری بە زووترین کات و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان، هەنگاوی گرنگ بنێن.

Share