سەرۆک بارزانی: پشتیوانییەکانی لیندزی گراهام بۆ گەلی كوردستان هەمیشە بە بەرزی دەمێننەوە
گراهام پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان هەبوو و لە واشنتن وەک دەنگێکی بەرگری لە مافەکانی کورد و هێزی پێشمەرگە دەناسرا. سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام، رایگەیاند؛ ناوی ئەو سیناتۆرە وەک پشتیوانێکی وەفاداری مافەکانی گەلی کوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵکدا بە بەرزی دەمێنێتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا رایگەیاند؛ زۆر بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایيی دۆستی گەلی كورد سیناتۆر (لیندسی گراهام)ـم پێ گەیشت. ناو و هەڵوێستەكانی لیندزی گراهام وەك پشتیوانێكی وەفاداری مافە رەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە. پرسە و سەرەخۆشیم پێشكهش به خانەوادەى بەڕێزيان و تەواوی دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. رۆحی شاد بێت و ئارامی بۆ خانەوادە و كەسوكاری دهخوازم. ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، نووسینگەی لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی رۆژی شەممە، 11ی تەممووز، سیناتۆر گراهام بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. گراهام پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان هەبوو و لە واشنتن وەک دەنگێکی بەرگری لە مافەکانی کورد و هێزی پێشمەرگە دەناسرا.