ماوەی دەوامی پەرلەمانی تورکیا درێژکرایەوە

ماوەی دەوامی پەرلەمانی تورکیا درێژکرایەوە

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیدا، پێشنیازی فراکسیۆنی ئاک پارتی بۆ گۆڕینی بەرنامە و ڕیزی کارنامەی پەرلەمان پەسەندکرا.

دەوامی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا کە بڕیار بوو بچێتە پشووی هاوینەوە، لە بڕیارێکدا بە فەرمی درێژکرایەوە. دەرئەنجامی بڕیارەکە دەریدەخات کە پەرلەمان بڕیاریداوە تا 31ی تەمموز لە کارەکانی بەردەوام بێت.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیدا، پێشنیازی فراکسیۆنی ئاک پارتی بۆ گۆڕینی بەرنامە و ڕیزی کارنامەی پەرلەمان دوای گفتوگۆیەکی گەرمی نێوان لایەنە سیاسییەکان پەسەندکرا.

بەو بڕیارە نوێیە، دەوامی پەرلەمان کە پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی هەینی 24ی تەمموز کۆتایی پێبێت و بچێتە پشووی هاوینەوە، درێژکرایەوە. بەپێی ئەو پلانە نوێیە، ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی گشتی وەک هەمیشە لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.

ئەگەر لەم هەفتەیەدا پاکێجی یاسادانان و پێشنیارەکانی ناو بەرنامەی کار تەواو نەکرێن، پەرلەمان بڕیاریداوە بۆ تەواوکردنی کاری یاسادانان لە بەرنامەی کاردا هەفتەی داهاتوو درێژە بە چالاکییەکانی بدات.

Share