مەزڵووم عەبدی: هێرشکردنە سەر ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نائەخلاقییە

مەزڵووم عەبدی: هێرشکردنە سەر ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نائەخلاقییە

مەزڵووم عەبدی: هێرشەکەی پیرمام دەستدرێژییە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کوردستان و و بە توندی سەرکۆنەی دەکەین.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، هاوسۆزی خۆی بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات. عەبدی رایدەگەیەنێت، ئەم هێرشە دەستدرێژییە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کوردستان و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتە.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “هاوسۆزی خۆمان بۆ حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین و بە توندی سەرکۆنەی ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت دەکەین.”

هەروەها مەزڵووم عەبدی راشیگەیاند: “ئەم ئامانجگرتنە کارێکی رەتکراوە و نائەخلاقییە و گوزارشتە لە دەستدرێژی بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێم و بەشێکی سەرەکی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق.”

Share