“لینا”ی تەمەن 16 ساڵ، بەهۆی ڕفاندنی لەلایەن “جوانێن شۆرەشگەر”ـەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

"لینا"ی تەمەن 16 ساڵ، بەهۆی ڕفاندنی لەلایەن "جوانێن شۆرەشگەر"ـەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕفاندنی کچان و کوڕانی لاو لەلایەن چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکەوە، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای خەڵکی ڕۆژئاڤا دروست کردووە.

کیژۆڵەیەکی تەمەن 16 ساڵانی خەڵکی کۆبانێ دوای دوو هەفتە لە ڕفاندنی لەلایەن باڵی چەکداری پەیەدەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکامازی” لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کرد کە لە 12ی تەمووزی ئەمساڵدا، کیژۆڵەیەکی قوتابی پۆلی 10ی بنەڕەتی بە ناوی “لینا عەزیز شوکری”، خەڵکی گوندی “تەرمک”ی سەر بە “کۆبانێ”، لەلایەن چەتەکانی تاقمی ئ”جوانێن شۆرەسگەر”ی سەر بە پەکەکە و پەیەدەوە ڕفێندرابوو.

سەرچاوەکانی دارکا مازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوای هەوڵی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکارەکەی و بە دەستێوەردانی “ئەنوەر موسلیم” جێگری پارێزگاری کۆبانێ و کەسایەتییەکانی ناوچەکە، ئەم کچە لە کۆتایی مانگی تەمموزدا ئازاد کرا و گەڕایەوە ناو بنەماڵەکەی.

بەڵام سەرەڕای گەڕانەوەی، لە 28ی تەمموزدا، “لینا” لە ناو ماڵی خۆیاندا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی زانیارییەکان هۆکاری خۆکوشتنی لینا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە توندوتیژی و ڕووداوی ڕفاندنەکەیەوە هەبووە.

ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی قووڵ لای خەڵکی ڕۆژئاڤای کوردستان و بەردەوامی ڕفاندنی کچان و کوڕانی لاو لەلایەن چەتەکانی پەکەکەوە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی و ئارامیی منداڵەکانیان دروست کردووە.

Share