یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بە فەرمی ڕاگەیەندرا

یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بە فەرمی ڕاگەیەندرا

وەزیری پێشمەرگە: پڕۆسەی یەکخستنی سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری نیشتمانی و فەرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەدا تەواو بووە.

لە مەراسیمێکی تایبەتدا، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، سەرکەوتنی پڕۆسەیەکی مێژوویی بۆ ئایندەی سەربازیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ڕۆژە بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم پێشمەرگە ڕۆژێکی گرنگە، جەختیشی لەوە کردەوە کە کار و خەونی نەوەکانی پێشوو و شەهیدان بۆ بنیاتنانی سوپایەکی نەتەوەیی و یەکگرتوو بەتەواوەتی بەدیهاتووە.

لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە (21ی ئەیلولی 2026) لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە خوێندرایەوە، ڕاگەیەندرا، پڕۆسەی یەکخستنی سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری نیشتمانی و فەرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەدا تەواو بووە. شۆڕش ئیسماعیل باسی لەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمایەکی مۆدێرن و هاوچەرخ نراوە و ئەم سەرکەوتنە وەک میراتێکی مێژوویی پێشکەش بە هەموو جیهان و گەلی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان دەکرێت.

لە بەشی کۆتایی پەیامەکەیدا، شۆڕش ئیسماعیل پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و لایەنگرانی دڵسۆز، تیمەکانی پێشمەرگە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد و ئەم هەنگاوەی بە دەستکەوتێکی گەورەی ستراتژیک ناوبرد.

Share