بۆچی پەکەکە وێنەی کوڕەکەی عووەیش (ئۆجەلان) لەنێو وێنەی گەریلا شەهیدەکان دادەنێت؟!!

بۆچی پەکەکە وێنەی کوڕەکەی عووەیش (ئۆجەلان) لەنێو وێنەی گەریلا شەهیدەکان دادەنێت؟!!

دانانی وێنەی خاپۆی کوڕی عووەیش لە نێو وێنەی گەریلا شەهیدەکاندا، سووکایەتییەکی دیکەیە کە پەکەکە تەنانەت لە دوای مردنیش درحەق بەو گەنجە هەژارانە دەیکات.

پەکەکەی هەڵوەشاوە هەوڵ دەدات کە لە ڕێگەی “گەریلا شەهیدەکان”ـەوە ناو و ناوبانگی کوڕەکەی عووەیش ڕزگار بکات و ڕووی ڕەشی سپی بکاتەوە. ئەم ڕێکخراوە هەر لە دامەزراندنیەوە هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ، بازرگانی بە وێنەی گەنجانی فریودراو و مەلەفی شەهیدانەوە دەکات. لە وتارەکەی ئۆجەلاندا کە دەڵێت: “با وەک کەر خۆیان بپارێزن” تا دەگاتە دانانی وێنەکەی لەنێو وێنەی شەهیداندا؛ واقیعی ساختەکاربوون و چەواشەکاریی ئەم ڕێکخراوە دژە کوردە و سەرۆکە ترسنۆکە تەسلیمبووەکەی، جارێکی تر دەردەخات.

دانانی وێنەی خاپۆی کوڕی عووەیش لە نێو وێنەی گەریلا شەهیدەکاندا، سووکایەتییەکی دیکەیە کە پەکەکە تەنانەت لە دوای مردنیش درحەق بەو گەنجە هەژارانە دەیکات.

پەکەکە بە درێژایی مێژووی خۆی گەنجانی کوردی بە ناوی ئازادی بۆ کوردستان هەڵخەڵەتاندووە و منداڵانی ڕفاندووە و ناچاری کردوون بمرن و دواتر سوودی لە مردنەکەشیان وەرگرتووە و بە بانگەشە بە وێنەی گەریلا شەهیدەکان و بنەماڵەکانیانەوە دەکات، بەتایبەتی کاتێک ڕێکخراوەکە تووشی کێشە دەبێت.

لە کاتێکدا گەریلاکان لە شاخەکانی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت دەکرد و بوێرانە ڕووبەڕووی مەرگ دەبوونەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڤێلا و شوقەکانی دیمەشق و حەلەب و لازقیەدا، ژیانێکی بەتەواوی لۆکسی بەسەر دەبرد.

خاپۆی کوڕی عووەیش، کە هەرگیز پێی نەنایە شاخ و تەنانەت ناشزانێت کە چۆن تفەنگ بگرێت و لە ژیانیدا تاقە یەک فیشەکی دژ بە داگیرکەر نەتەقاندووە، زۆرجار گەریلاکانی بە “کەر” ناوبردووە، بۆ نموونە کاتێک لەڕێگای تەلەفۆنەوە بەشداریی بەرنامەیەکی “مێد تیڤی”دا کرد، وتی: “با وەکوو کەر خۆیان بپارێزن، ئێمە مەشقمان پێکردوون”. مەبەستی ئۆجەلان ئەو گەریلایانە بوو کە لەلایەن سوپای تورکیاوە شەهید دەکران.!!

دوای ئەوەی کە لەئەمڕۆدا ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکە و ئۆجەلان بۆ هەموو لایەک ڕوون بووەتەوە، ئێستا هەموو کوردێک دەزانێت و تێدەگات کە ئەوەی ئەم ڕێکخراوە و سەرۆکەکەی کردوویانە لە پێناو کورد و کوردستاندا نەبووە، بەڵکوو دژ بە کورد و کوردستان بووە. هەر ئەمەش وای کرد کە خاپۆ و حیزبەکەی تووشی شەپۆلێکی توندی کاردانەوە و ڕەخنەی ڕای گشتی و گەلی کورد هاتوون.

ئەمڕۆکە پەکەکەی هەڵوەشاوە بەمەبەستی سووککردنی ئەو کاردانەوە و ڕەخنانەی گەل بەهۆی “ئەنتەگراسیۆن و کۆمارپارێزیی ئۆجەلان” لەسەر خۆی و کوڕەکەی عووەیشی سووک بکات، مەلەفی شەهیدانی خستۆتە سەر مێز و چەند ڕۆژ جارێک ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوەی شەهیدان ڕێکدەخات. پەکەکە بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراویەوە و زۆر بێشەرمانە وێنەی کوڕەکەی عووەیش (ئۆجەلان) دەخاتە ناو وێنەی ئەو گەنجە هەژارانەی کورد کە ژیانیان لەلایەن دەوڵەتی تورک و خاپۆ و حیزبەکەیەوە کۆتایی پێهات.

Share