کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ جێگری ئەردۆغان

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ جێگری ئەردۆغان

جەودەت یڵماز، هاوکات سەرۆکی دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنە کە بەرپرسیارە تی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانانی پەکەکە و خۆڕادەستکردنەوەی گەریلاکانی پەکەکەی لەئەستۆیە.

شاندی ئیمرالیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. ئامانجی کۆبوونەوەکە دروستکردنی هاوئاهەنگیی بوو بۆ قۆناخی داهاتووی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیادا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی دەم پارتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، 3/10/2026، شاندی ئیمرالیی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار پێکهاتبوون، لە ئەنقەرە لەگەڵ جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاندووە و تێیدا کارکردنی چوار لیژنەی لاوەکی تاوتوێ کراوە، کە لە دوو کۆبوونەوەی دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندندا پێکهێنرابوون.

هەروەها شاندی ئیمرالیی دەم پارتی زانیارییان لەبارەی کارەکانی دەستەکە وەرگرت و بیر و بۆچوون و پێشنیازەکانیان لەبارەی پرۆسەکەوە بە یڵماز داوە.

جەودەت یڵماز، جێگری ڕەجەب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، هاوکات سەرۆکی دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنە کە بەرپرسیارە تی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانانی پەکەکە و خۆڕادەستکردنەوەی گەریلاکانی پەکەکە و تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگەی تورکیای لەئەستۆیە. ئەم دەستەیە هاوکات راپۆرتی کۆتایی خۆی پێشکێشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی دەوڵەتی تورک دەکات بۆ ئەوەی یاسای چارەسەریی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Share