جۆ ویڵسن: عێراق وەک پارێزگایەکی ئێرانی لێهاتووە

جۆ ویڵسن لە پەیامەکەیدا ڕوو لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندوە:

ویڵسن ئەندامێکی دیاری کۆماریخوازەکانە لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکادا و یەکێکە لە ڕادیکاڵترین دژبەرانی هەژموونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

جۆ ویڵسن ڕەخنە و ناڕەزایەتییەکی توندی بەرانبەر بە حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراق پیشاندا و ڕایگەیاند، بێڕێزی چەکدارەکان بۆ ئاڵای ئەمریکا نیشانەی ئەوەیە کە عێراق بووەتە “پارێزگایەکی ئێران”.

جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هەروەها داواشی کردووە کە “عێراق لە دەسەڵات و هەژموونی تاران ڕزگار بکرێت”.

جۆ ویڵسن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا چەکدارانی حەشدی شەعبی کە بەشێکن لە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی حکوومەتی عێراق، بێڕێزی بە ئاڵای ئەمریکا دەکەن و ستایشی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن.

جۆ ویڵسن لە پەیامەکەیدا ڕوو لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە:

“ئەگەر پێویستت بە بەڵگەی زیاتر هەبوو بۆ ئەوەی بزانیت عێراق وەک پارێزگایەکی ئێرانی لێهاتووە، لێرەدا بەڵگەکان دەخەینەڕوو”.

ویڵسن هەروەها دەپرسێ: “ئایا ئەمە تێڕوانینی تۆیە لەسەر ئەمریکا؟” و لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دروشمی “عێراق لە چنگی ئێران ڕزگار بکەن”ی نووسیوە.

جۆ ویڵسن ئەندامێکی دیاری کۆماریخوازەکانە لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکادا.

ویڵسن یەکێکە لە ڕادیکاڵترین دژبەرانی هەژموونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چەندین پێشنیاری بۆ سەپاندنی سزای توند بەسەر میلیشیا چەکدارەکان لە عێراق و ناوچەکەدا خستووەتەڕوو.

Share