عیسا بەشیر، تێکۆشەری خەڵکی گەڤەر کۆچی دوایی کرد

عیسا بەشیر، تێکۆشەری خەڵکی گەڤەر کۆچی دوایی کرد

عیسا بەشیر لە هەستیارترین و چارەنووسسازترین قۆناغەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستاندا، بە هەڵوێست و خەباتی و تێکۆشانە نەتەوەییەکانیەوە ناسرابوو.

شەوی ڕابردوو “عیسا بەشیر” یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەی “گەڤەر”ی باکووری کوردستان و یەکێک لە تێکۆشەران و زەحمەتکێشانی مێژووی سیاسی کوردستان، لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە شاری وان لە باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.

عیسا بەشیر لە هەستیارترین و چارەنووسسازترین قۆناغەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستاندا، بە هەڵوێست و خەباتی و تێکۆشانە نەتەوەییەکانیەوە ناسرابوو. بەتایبەت لە قۆناغە دژوارەکانی خەباتدا، بە میتۆد و هەوڵ و تێکۆشانی خۆی، ڕۆڵێکی ئینسانی و گرینگی لە گواستنەوەی هەزاران پەنابەر بەرەو خاکی ئێران گێڕا.

دوای ئەو ڕۆژانەش، بەبێ پچڕان درێژەی بە چالاکییە سیاسییەکانی خۆی داوە. بەتایبەتی دوای دیداری لەگەڵ سەرکردەی کۆچکردوو ئیدریس بارزانیدا، چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی گرنگی لە ئەستۆ گرت و ساڵانێکی زۆر لەسەر ئەو ڕێبازە کاری کرد و تێکۆشا. لە ساڵانی دواتردا لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی کاری کردووە و لە زۆر بوارى خزمەتکردندا جێگەی خۆی گرتووە.

عیسا بەشیر کە هەم لەلایەن شەهید ئیدریس بارزانی و هەمیش لەلایەن سەرۆک مەسعوود بارزانییەوە پێشوازیی لێدەکرا، تا دواساتەکانی ژیانی وەک وەک کەسێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی بارزانی مایەوە.

ژیانی عیسا بەشیر گەشتێکی پڕ لە فیداکاری، خەبات و ئیمان و دڵسۆزی بوو. ڕۆڵە هێژاکەی گەڤەر، دوای 90 ساڵ ژیانی پڕ لە ماندووبوون، کە شاهیدی سەردەمێکی مێژوویی بوو، میراتێکی شکۆمەندی نیشتمانپەروەریی لە دوای خۆی بەجێهێشت و ماڵئاوایی لەم جیهانە کرد.

Share