مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە: پێویستە مافەکانی کورد لە سووریا بپارێزرێن

مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە: پێویستە مافەکانی کورد لە سووریا بپارێزرێن

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق تاوتوێ کرا.

بە گوێرەی راگەیاندراوی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد.