دواتر محمەد سەلیم ئۆزون، ئەندامی ئەنجومەنی PWK، باسێکی لە سەر بیروڕباوەڕ و ڕۆڵ و گرنگیی PWK بە زمانی کوردی/زازاکی پێشکەش کرد. مامۆستا سەلیم ئۆزون بەتایبەتی سەرنجی خستە سەر تایبەتمەندییەکی PWK، کە لە کۆنگرەی دامەزرێنەری پارتی وڵاتپارێزانی کوردستانیشدا و لە شەوئاهەنگی یەکەم ساڵیادی دامەزراندیشیدا، یەکەم وتارمان بە زمانی کوردی و بە زاراوەی کردکی/زازاکی دەست پێکرد. هەروەها سەرنجی خستە سەر هۆشمەندیی PWK کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان وەکوو خاوەنی کوردستان قبووڵ دەکات و پێیوایە دەبێ ئیرادەیان لە بەڕێوەبردنی کوردستاندا قبووڵ بکرێت.
دوای وتارەکەی م. سەلیم ئۆزون، مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) کێکی دامەزراندنی یەکساڵەی PWKی بڕی و بە زمانی کوردی و بە زاراوەی کورمانجی، سەبارەت بە پرۆسە و قۆناخی دامەزراندنی PWK وگرینگیی ڕۆڵی PWK لە یەکیەتیی ڕێکخراوەیی و سیاسیدا ئاخفی و باسی لە ڕوانگەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان سەبارەت بە هاوکاری و هاوپەیمانییە ستراتژییە کوردستانیەکان، هاوخەباتیی لە داواکارییە بەپەلەکانی نەتەوەی کورد، و هەروەها سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانەکانی کورد لە باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد
سەرۆکی PWK لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سیاسەت و بیروڕای پارتەکەی لەپەیوەندیی لەگەڵ یاسای بنەڕەتیی نوێی دەوڵەتی تورکیا، گرنگی قسەکردن و فێربوونی زمانی کوردی و بارودۆخی گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەڕوو.
شەوئاهانەگی پیرۆزبایی دامەزراندنی PWK بە میوزیکی هونەرمەندی کورد “سەباح خۆجە” و هونەرمەدنی کورد “عیرفان کورەکەن”، جۆش و خرۆشێکی تایبەتیی هەبوو.
بەشێکی زۆر لە حیزب و گروپە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و کەسایەتییەکانی کورد و کوردستانی، لە شەوئاهەنگەکەدا بەشداریان کرد و زۆر کەسایەتییش بە پەیام پیرۆزبایی یەکەم ساڵیادی دامەزراندنی PWK کرد.