پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە ئاهەنگێکی جەماوەری لە ئامەد، ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەی پیرۆز کرد

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە ئاهەنگێکی جەماوەری لە ئامەد، ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەی پیرۆز کرد

“PWK کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان وەکوو خاوەنی کوردستان قبووڵ دەکات و پێیوایە دەبێ ئیرادەیان لە بەڕێوەبردنی کوردستاندا قبووڵ بکرێت”.

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) یەکەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبەکەی لە ئامەد بە ئاهەنگیکی جەماوەری پیرۆز کرد.

شەوئاهەنگەکە لەلایەن “مەرد باران بۆسکان”، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپای PWK، بەڕێوەچوو. مەرد باران بۆسکان بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و دواتر بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاوەستانی خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان، ڕێوڕەسمی پیرۆزباییەکە دەستیپێکرد.

دواتر محمەد سەلیم ئۆزون، ئەندامی ئەنجومەنی PWK، باسێکی لە سەر بیروڕباوەڕ و ڕۆڵ و گرنگیی PWK بە زمانی کوردی/زازاکی پێشکەش کرد. مامۆستا سەلیم ئۆزون بەتایبەتی سەرنجی خستە سەر تایبەتمەندییەکی PWK، کە لە کۆنگرەی دامەزرێنەری پارتی وڵاتپارێزانی کوردستانیشدا و لە شەوئاهەنگی یەکەم ساڵیادی دامەزراندیشیدا، یەکەم وتارمان بە زمانی کوردی و بە زاراوەی کردکی/زازاکی دەست پێکرد. هەروەها سەرنجی خستە سەر هۆشمەندیی PWK کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان وەکوو خاوەنی کوردستان قبووڵ دەکات و پێیوایە دەبێ ئیرادەیان لە بەڕێوەبردنی کوردستاندا قبووڵ بکرێت.

دوای وتارەکەی م. سەلیم ئۆزون، مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) کێکی دامەزراندنی یەکساڵەی PWKی بڕی و بە زمانی کوردی و بە زاراوەی کورمانجی، سەبارەت بە پرۆسە و قۆناخی دامەزراندنی PWK وگرینگیی ڕۆڵی PWK لە یەکیەتیی ڕێکخراوەیی و سیاسیدا ئاخفی و باسی لە ڕوانگەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان سەبارەت بە هاوکاری و هاوپەیمانییە ستراتژییە کوردستانیەکان، هاوخەباتیی لە داواکارییە بەپەلەکانی نەتەوەی کورد، و هەروەها سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانەکانی کورد لە باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد

سەرۆکی PWK لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سیاسەت و بیروڕای پارتەکەی لەپەیوەندیی لەگەڵ یاسای بنەڕەتیی نوێی دەوڵەتی تورکیا، گرنگی قسەکردن و فێربوونی زمانی کوردی و بارودۆخی گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەڕوو.

شەوئاهانەگی پیرۆزبایی دامەزراندنی PWK بە میوزیکی هونەرمەندی کورد “سەباح خۆجە” و هونەرمەدنی کورد “عیرفان کورەکەن”، جۆش و خرۆشێکی تایبەتیی هەبوو.

بەشێکی زۆر لە حیزب و گروپە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و کەسایەتییەکانی کورد و کوردستانی، لە شەوئاهەنگەکەدا بەشداریان کرد و زۆر کەسایەتییش بە پەیام پیرۆزبایی یەکەم ساڵیادی دامەزراندنی PWK کرد.

ئەو حیزب و گرووپە سیاسی و دامەزراوە مەدەنییانەی کە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی PWK کردبوو بریتی بوون لە: دووزگوون کاپلان، سەرۆکی هاکپار و شاندێکی هاکپار، بایرام بۆزیێل، سەرۆکی پەسەکە و شاندێکی پەسەکە، م.شرن ئۆزبەک جێگری سەرۆکی گشتیی پەدەکە ـ ت و شاندێکی پەدەکە-ت، کۆرۆگلو کاراسلان و هالووک گۆکالپ، بەڕێوەبەرانی پێلکورد، عەلی ئایدین نوێنەری پەدەکە-باکور و شاندێکی پەدەکە-باکور، مووسلووم محەممەد بەرپرسی تورکیا و باکووری کوردستانی هەرکام لە پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا و ئەنەکەسە لەگەڵ شاندێی پەدەکەسە وئەنەکەسە، مەحموود رەمۆ، بەرپرسی تەڤگەری دامەزراندنی دیموکراتیکی کوردستان- سوریا و شاندێکی حیزبەکەی. سلێمان ئیزگی، بەرپرسی پارتی یەکێتیی کوردستان- سوریا، شێخمووس حەمۆ، بەرپرسی پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سوریا، ڕەشید ئاکج سەرۆکی گشتیی پەدەکە کورد، م.شاهـ بیتەن ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە پارتی ئینسان و ئازادی و شاندێکی PİA، کەندال شیمشەک نوێنەری KKP و شاندێکی KKP، عەبدولهای ئۆکوموش، جێگری سەرۆکی گشتیی DDKD و شاندێکی DDKD، فەرید ئازاد، سەرۆکی پلاتفۆرمی لاوانی سەربەخۆ و شاندێکی PCS، سەیید تەمەل، سەرۆکی کۆمەڵەی ئەحمەد خانی و شاندێکی کۆمەڵەی ئەحمەدی خانی، جەمیل ئایدۆغان، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئەنادۆڵ،کۆمەڵەی نووبهار، شاندێکی ئینسیاتیفا هەفسا 5 نۆلوویی، DESOP، موراد ئابا، بەرپرسی THİV، ئایدن پیرینچۆگڵو، سەرۆکی کۆمەڵەی هۆزی مەتینان، کۆمەڵەی خانەنشینانی باتمان، ژووری بازرگانی ناحیەی یەنیشەهیری ئامەد.

ئەو حزب و دامەزراوە وکەسایەتییانەی کە پەیامی پیرۆزباییان ناردبوو: ئیسماعیل محمەد ئیسماعیل، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا (پدەکەسە) ، ئەنجومەنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان لە ئەورووپا، کۆمیتەی ئاناتۆلیای ناڤین، کۆچ-کاک، کەمال بورکەی، مەسعود تەک، شێخ بەها مووتلوو، موراد جوان، عوسمان ئایتار، سەلاحەدین بوولووت، زییا ئاڤج، ڕووشەن ئاسلان، ڕەحیمە کاراکاش، شەرەفخان جزیری، نەجیب یەشل، دوکتور ئەنگین یەڵماز. بەدرخان ئەپۆزدەمیر، سالحی عومەری،مستەفا کالهان، ئەحمەد ئاجار، فەوزی بیلگە، خەتیب ئەرسەلان، فەسیح مەرجان، محەممەد سانر و فاروق ئامادی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)

پوستێن ھەمان بەش