هەسەدە ناسنامەی 8 شەڕڤان ئاشکرا دەکات

هەسەدە: ئەو شەڕڤانانە لە وەڵامدانەوەی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی ئینتقالیی دیمەشقدا شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 8 شەڕڤانی ئاشکراکرد.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئەو شەڕڤانانە لەکاتی وەڵامدانەوەی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی ئینتقالیی دیمەشق لە کۆبانێ و قامیشلۆ و دێرەزوور لە ڕۆژانی نێوان 3 بۆ 26ی ژانیڤەری 2026دا شەهیدبوون.
هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوە کردووە کە شەڕڤانەکانیان لەپێناو پاراستنی شکۆی گەلەکەیان و پاراستنی مافەکانیاندا گیانی خۆیان بەخت کردووە.
هەسەدە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدان کردووە و بەڵێنی داوە کە لە پەیڕەوکردنی پرەنسیپەکانیان و پاراستنی مافەکانی گەلەکەیان بەردەوام بن.
ناوی شەڕڤانەکان:
1ـ مزگین ژیان
2ـ کەمال قۆسەر
3ـ حەمێ تفشۆ
4ـ مۆردەم گرێ سپی
5ـ دەمهات
6ـ شەرڤان سەرێ کانی
7ـ مەحموود کۆبانی
8ـ مەزلووم کۆبانی