کورد و سەرۆک مەسعوود بارزانی!!!

بافڵ یارییەکی زۆر مەترسیدار دەکات. بێدەنگیی بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان و گەلی کورد دەبێتە هۆی لەدەستچوونی کوردستانی ئازاد.
✍️ بووبێ ئەسەر
من وەک نووسەر و ڕۆشنبیرێکی کورد داواتان لێدەکەم کە دوای ڕووداو و کردەوەکان و فرۆشتنی کەرکووک، ئەگەر جارێکی تر پێشی بافڵ و هەموو جەلالییەکان نەگیردرێ، ئەمڕۆکە کەرکووکە، سبەی دهۆک و هەولێرە و دواتر سلێمانی و هەموو کوردستانە کە ڕادەستی داگیرکەرانمان دەکرێتەوە. بافڵ لە ڕووی عەقڵ و هۆشەوە کەسێکی تەواو نییە. لەخۆیدا ئەوەی بەسەر کورددا دێت، بەهۆی ئەو سەرۆک و ڕێبەرانەوەیە کە عەقڵیان ناتەواوە و جڵەویان بەدەست داگیرکەرانەوەیە.
بافڵ کەسێکی عاقڵ و هۆشیار نیە، بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت بکڕدرێت و بفرۆشرێت. خەمی ئەو کوردستان نییە. تاکە ئامانج و هەدەفی لەناوبردنی بارزانییەکانە و جگە لەوە هیچ ئامانجێکی تری نییە.
بەم ڕووداو و کردارانەی خۆی، تەنها لەدژی بارزانیەکان ناجووڵێتەوە، بەڵکوو وردە وردە هەموو کوردستان ڕادەستی داگیرکەرانمان دەکات.
ئەو کوردستانەی کە بە خوێنی شەهیدانی کوردستان، بە میتۆد و ڕێبازی نەتەوەیی، بە خۆڕاگری و ڕێنمایی بارزانییەکان، بە قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان ئازاد کراوە، هەمووی لە لایەن بافڵەوە لە پێناو تۆڵەی باوباپیرانی خۆی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەفرۆشرێت. ئامانج لەم کارە تەنها بارزانییەکانە، کە بەدڵی جەلالییەکان نیە کەوا بارزانی هەبێت…
من بانگەواز و داوا لە گەلی کورد و کەسایەتییە کوردپەروەرەکانی ناو یەنەکە دەکەم و پێیان دەڵێم کە ئەگەر بەمشێوەیە بێدەنگ بن، نەک تەنها بارزانی، بەڵکوو هەموو کورد تووشی شکست دەبن و ئەم ئازادی و ئاسوودەیی و ئاسایشەی کە بۆ گەلی کوردستان دەستەبەر بووە، لەدەست دەچێت.
ئەمڕۆکە سنووری نوێ دادەنرێت. ئەمڕۆکە وڵاتی نوێ دادەمەزرێن. ئەمڕۆکە ئەو داگیرکەرانەی کە سەد ساڵی تەواوە خوێنی کوردان دەمژن، هەڵدەوەشێنەوە و ئەمەش مایەی کەیفخۆشییە بۆ کورد. بەڵام بەداخەوە ئەگەر ئێمە هەموو کورد و بەتایبەت ئەندامان و سەرکردەکانی یەنەکە بەرامبەر بە تاوانەکانی بافڵ کە خۆی تەسلیمی داگیرکەرانمان کردووە، بێدەنگ و بێ هەڵوێست بین، کوردستان لەدەست هەموومان دەچێت. ئەوانەی شکست دەخۆن، هەموو نەتەوەی کورد لەسەرانسەری جیهان دەبن.
کوردینە، بەتایبەت کوردەکانی ئێمە لە سلێمانی، ئەگەر ئێوە ناتانهەوێ وەک پێش لە ئازادیی وڵاتەکەتان بژین، نابێت بێدەنگ بن و پێویستە لە ڕێگای دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانتان بەرامبەر بەم کار و ڕووداوانە بافڵ کە دەیهەوێت کوردستان ڕادەستی داگیرکەران بکات، هەڵوێستتان هەبێت.
خەمی بافڵ لە ناوبردنی بارزانییەکانە، بەڵام ناتوانێت ئەمە بکات. ئەگەر نیشتمانپەروەرانی ناو یەنەکە و هەموو گەلەکەمان لە سلێمانی لە هەمبەر فرۆشتنی کوردستاندا بەمشێوەیە بێدەنگ بن، لەوانەیە بێ وڵات بمێننەوە.
بێ نیشتیمانی، ژیانێکی کۆیلایەتی و زەلیلییە. بۆیە پێویستە پێش هەمووان ئێوەی دانیشتووانی شاری دێرینی سلێمانی و کادیرە نیشتمانپەروەرەکانی ناو یەنەکە، ڕاپەڕن و بەرامبەر بە فرۆشتنی کوردستان کە لەلایەن بافڵەوە ئەنجام دەدرێت، بێدەنگ نەبن.
من داوا لە ڕێزدار سەرۆک مەسعوود بارزانی دەکەم کە جەنابیان لە بەرامبەر ئەم تاوان و کار و ڕووداوانەی بافڵدا بێدەنگ نەبن. پێویستە بەڕێزیان بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی بافڵ لە فرۆشتنی کوردستاندا، چ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و چ لە مەیدانی هەرێمی کوردستاندا، بێدەنگ و بێ هەڵوێست نەبێت.
داوا لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم کە چ لە ڕێگەی کۆبوونەوە و کۆنفرانس و لە ڕێگەی هەوڵ و دیپلۆماسیەتی خۆیەوە هەم لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و هەم لە هەرێمی کوردستاندا، لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی بافڵدا، بێدەنگ نەبێت.
بانگەوازی من بۆ بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان ئەوەیە کە جەنابیشیان هاوشانی هێزی پێشمەرگە بە میتۆد و ڕێبازی ڕێککەوتنێکی مسۆگەر، ڕێگری لەو تاوانانەی بافڵدا بکات و بێدەنگ نەبن.
بێ دەنگی جەنابی ئێوە و گەلی کورد، بەتایبەت خەڵکی سلێمانی، ئەنجامەکەی ئەوە دەبێت کە دوای فرۆشتنی کەرکووک، بەرە بەرە دهۆک، هەولێر و سلێمانیەش دەفرۆشرێن. خەمیی بافڵ و لایەنگرەکان، کوردستان نییە، بەڵکوو خەمی ئەوان ئەوەیە کە بە تەلیس پارە کۆبکەنەوە و داگیرکەرانیش بە ئاسانی دەتوانن لە بەرانبەر فرۆشتنی کوردستاندا، ئەو تەلیسە پارانە بە بافڵ بدەن.
کوردینە، بزانن کە بافڵ ئێستا یارییەکی زۆر مەترسیدار دەکات. بێدەنگیی بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان و گەلی کورد دەبێتە هۆی لەدەستچوونی کوردستانی ئازاد. ڕاپەڕن و لەهەمەبەر ئەو کردار و ڕووداوانەی بافڵ، بڵێن ئیدی بەسە…