لە یەکەم هەڵبژاردنی ڕۆژئاڤادا، ئەنەکەسە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و گەلی کورد پەکەکەی ڕەتکردەوە

گەلی ڕۆژئاوای کوردستان لە یەکەم پرۆسەی دیموکراسی و مەدەنییدا، کاندیدەکانی پەکەکەیان سزادا.
لە یەکەم هەڵبژاردنی ڕۆژئاوای کوردستاندا کاندیدەکانی ئەنەکەسە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و کاندیدەکانی پەکەکە و مەزڵووم عەبدی ڕەتکرانەوە.
دوای ئەوەی هەڵبژاردنی “مەجلیسی گەل” (پەرلەمانی) لە ڕۆژئاڤای کوردستان کۆتایی هات، لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە سووریا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند. لە شارەکانی قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانێ و دێرک، ئەنەکەسە و پارتی دیموکرات سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و پەکەکەش پلەی دووەم و سێهەمی بەدەستهێنا.
ڕۆژی یەکشەممە 24/5/2026، هەڵبژاردنی ئەندامانی “مەجلیسی گەل” لە هەریەک لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، کۆبانێ و دێرک بەڕێوەچوو، لە کاتێکدا لە عەفرین و تل عەراندا هەڵبژاردن لە 5ی ئۆکتۆبەری 2025دا بەڕێوەچووبوو.
دەنگەکانی بازنەکانی هەڵبژاردن بەم شێوەیە بوو:
بازنەی قامیشلۆ:
ـ ڕزوان سەیدۆ ـ نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە)، 160 دەنگ.
ـ عەبدولحەلیم ئەلعەلی ـ لە پێکهاتەی عەرەب، 142 دەنگ.
ـ کیم ئیبراهیم ـ نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی و کاندیدی مەزڵووم عەبدی، 139 دەنگ.
ـ مەحموود ئەلمازی – لە پێکهاتەی عەرەب، 139 دەنگ.
بازنەی حەسەکە:
ـ ئیبراهیم ئەلعەلی – لە پێکهاتەی عەرەب، 122 دەنگ.
ـ عومەر الهایس – لە پێکهاتەی عەرەب، 113 دەنگ.
ـ فصلە یوسف – لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد، 86 دەنگ.
بازنەی دێرک:
ـ ئەحمەد موراد – لە کۆمەڵگەی مەدەنی، کاندیدی پارێزگار و مەزڵووم عەبدی.
ـ عەلی ئەلعابد – لە پێکهاتەی عەرەب، بە تەزکیە سەرکەوت.
بانەی کۆبانێ:
ـ فەرهاد شاهین – لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS).
ـ شواخ ئەلعاسف – لە پێکهاتەی عەرەب.
بازنەی عەفرین:
ـ شێخ سەعید شێخ ئیسماعیل زادە ـ لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا.
ـ محەمەد سەیدۆ – لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا.
ـ ڕێنگین عەبدۆ – سەربەخۆ (بێلایەن).
ئەنەکەسە لە زۆربەی بازنەکاندا لە پێشەوەی پەکەکە بوو
لە بازنەی قامیشلۆ، کاندیدی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد بە ناوی “ڕزوان سەیدۆ” زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و پلەی یەکەمی گرت. هاوکات کاندیدی پەکەکە و مەزڵووم عەبدی بە ناوی “کیم ئیبراهیم” لە پلەی سێیەمدا هات، کاندیدی پێکهاتەی عەرەبی “عبدالحلیم ئەلعەلی” پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
هەروەها لە پارێزگای حەسەکە، پلەکانی یەکەم و دووەم بۆ کاندیدەکانی پێکهاتەی عەرەب بوون و کاندیدی ئەنەکەسە پلەی سێهەمی بەدەستهێنا. لە حەسەکە هیچ کاندیدێکی پەکەکە سەرنەکەوت.
لە کاتێکدا لە دێرک دوو کاندید هەبوون، ئەوانیش “ئەحمەد موراد” کە کاندیدی مەزڵووم عەبدی و پارێزگار بوو، لەگەڵ “عەلی ئەلعاید” لە پێکهاتەی عەرەبی کە ئەویش بە تەزکیە سەرکەوت.
لە شاری کۆبانێ، کاندیدی ئەنەکەسە “فەرهاد شاهین” پلەی یەکەم و “شواخ عەساف” لە پێکهاتەی عەرەبی پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
شایانی باسە لە عەفرین کە پێشتر هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچووبوو، “شێخ سەید ئیسماعیل زادە” و “محەممەد سەیدۆ” کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە پلەی یەکەم و دووهەمدا هاتبوون و “ڕەنگین عەبدۆ” کاندیدی سەربەخۆ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
نوێنەرانی سەرکەوتووی کورد لە “ئەنجومەنی گەل”ی سووریا بریتین لە:
حەسەکە:
فصلة يوسف ـ لە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS).
قامیشلۆ:
ـ ڕزوان سەیدۆ – ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ENKS) – لە پارتی یەکسانی.
ـ کیم ئیبراهیم – لە کۆمەڵگەی مەدەنی، کاندیدی مەزڵووم عەبدی.
دێرک:
ـ ئەحمەد موراد – لە کۆمەڵگەی مەدەنی، کاندیدی مەزڵووم عەبدی.
کۆبانێ:
ـ فەرهاد شاهین – ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS) – لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا.
عەفرین:
ـ شێخ سەعید شێخ ئیسماعیل زادە – لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا.
ـ محمد سەیدۆ – لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا.
ـ ڕەنگین عەبدۆ – سەربەخۆیە، باوکی ئەندامی حزبی شیوعی سووریایە.
تل عەران:
ـ عومەر غەریبۆ – سەربەخۆ.
لە یەکەم پرۆسەی دیموکراسی و مەدەنیی ڕۆژئاوای کوردستان کە هەڵبژاردنی نوێنەران بوو بۆ ئەنجوومەنی گەل، کاندیدەکانی پەکەکە لەلایەن خەڵکەوە سزا دران. ئەمەش دوای ئاشکرابوونی ئەو سیاسەتە هەڵەیە بوو کە پەکەکە پەیڕەوی کردبوو و بەهۆیەوە لە ژێر ناوی “برایەتی گەلان”دا ڕۆژئاڤا و گەلەکەی بەرەو کاولکاری و کۆمەڵکوژی برد.