عەلی کەمال ئۆزجان ڕەخنەی توند لە دەم پارتی دەگرێت؛ “جگە لە من کەس باسی ئۆجەلان ناکات”

عەلی کەمال ئۆزجان ڕەخنەی توند لە دەم پارتی دەگرێت؛ "جگە لە من کەس باسی ئۆجەلان ناکات"

ئۆزجان کە بە کەسێکی نزیک لە دامودەزگا هەستیارەکانی دەوڵەت و عەبدوڵا ئۆجەلان ناسراوە.

د.عەلی کەمال ئۆزجان، بەرپرسی بەشی کۆمەڵناسی و ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆی تونجەلی، بە دوایین لێدوانەکانی سەبارەت بە پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، جارێکی دیکە سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئۆزجان کە بە کەسێکی نزیک لە دامودەزگا هەستیارەکانی دەوڵەت و عەبدوڵا ئۆجەلان ناسراوە، ڕەخنەی زۆر توندی لەسەر لاپەڕەی دواڕۆژی سیاسەتی کوردی هێنایەئاراوە.

دکتۆر عەلی کەمال ئۆزجان لە بەیاننامە نوێیەکەیدا بە ئاشکرا بەڕێوەبەران و پارلمانتارەکانی دەم پارتی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: “جگە لە من کەس باسی ئۆجەلان ناکات، چونکە ئەوان نایناسن، هەموویان بێ کەڵکن، هەموویان بێهەڵوێستن و هەموویان ماددیخوازن”. ئۆزجان ئاماژەی بەوەدا کە زمانی سیاسیی حیزب لەسەر ئاستی لێدوانی فەرمیدا، تەنها بۆ بەرژەوەندی کەسی و بەدەستهێنانی پۆست بەکاردێت.

ئۆزجانی کۆمەڵناس لە درێژەی ڕەخنەکانیدا سەرنجی خستە سەر میکانیزمی هەڵبژاردنی کاندیدەکانی ناو پارتەکە و پێناسەیەکی سەرنجڕاکێشی کرد. ناوبراو ڕایگەیاند کە هەموو کەسێک ڕێزی لێدەگیرێت بەهۆی وتنی هەندێک وشە و وتی: “سەرۆکی قەزایەک کە ڕۆژانە 5 جار بڵێت ‘سەرۆک’، سەرۆکی پارێزگایەک کە 10 جار بڵێت ‘ڕیبەرێتی’، ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی کە 15 جار بڵێت ‘سەرۆکاتی’ و ئەندامێکی پەرلەمان کە 30-20 جار بڵێت ‘بەڕێز ئۆجالان’، مافی ئەوەی هەیە کە ببێتە فەرمانبەر یان پەرلەمانتار”.

ئەم باسانەی عەلی کەمال ئۆزجان، ڕووداوە گرنگەکانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی 23ی حوزەیرانی 2019 دەهێنێتەوە یاد، کە لەو کاتەدا ناکۆکییەکی قووڵ لە نێوان ئیمرالی، سەلاحەدین دەمیرتاش و قەندیل لەسەر هەڵوێستی هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ سەریهەڵدابوو؛ ئۆجەلان داوای “بێلایەنی”ی دەکرد، لایەنی بەرامبەریش پشتیوانی لە کاندیدی جەهەپە دەکرد. لەو ململانێیەدا ئۆزجان بە ئیزنی دەوڵەتەوە چووە ئیمرالی و نامەیەکی ئۆجەلانی بۆ پشتگیری لە “بێلایەنی” هێنا، بەڵام نامەکە لەلایەن هەدەپەوە سانسۆر کرا.

بە گوتەی چاودێرانی سیاسی، ئەم لێدوانە توندانەی دوکتور عەلی کەمال ئۆزجان لە کاتێکدایە کە جارێکی دیکە لە تورکیادا گفتوگۆکان سەبارەت بە “نەخشەڕێگایەکی نوێ” و “تورکیای بێ تیرۆر” گەرمتر بوون. ڕەخنەکانی ئۆزجان ئەوە دەردەخەن کە ململانێی ئیدئۆلۆژیک و تاکتیکی ناوخۆیی لە نێوان نەخشەڕێگای ئیمرالی و سیاسەتی لەگالی کوردیدا، هێشتا وەک کێشەیەکی بنەڕەتی بەردەوامیی هەیە.

Share