سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی تاران دەکات

سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی تاران دەکات

بڕیارە ڕۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی لە تاران چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام بدات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ناشتنی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بانگهێشت کراوە.

بڕیارە ڕۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی لە تاران چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام بدات.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردەوە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی خامنەییدا کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک نوێنەری سەرۆک مەسعوود بارزانی، سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات.

نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی 3ی تەمووز سەردانی تاران دەکات بۆ بەشداریکردن لە پرسەکە و پەیامێکی تایبەت بە سەرۆک کۆماری ئێران دەدات.

عەلی خامنەیی لە ڕێکەوتی 28ی ئەیلولی 2026 لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر تاران کوژرا.

Share