وێنەکانی لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و هەڤاڵانی، دوای 89 ساڵ دۆزرانەوە

وێنەکانی لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و هەڤاڵانی، دوای 89 ساڵ دۆزرانەوە

سەید ڕەزا و هاوەڵەکانی لە 15ی تشرینی دووەمی 1937دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە باکووری کوردستان لەسێدارە دران.

سەدات ئولوگانا توێژەر و مێژوونووس ڕایگەیاند کە وێنەکانی لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و کورەکەی و 5 هاوڕێیەکەی، دوای 89 ساڵ دۆزراونەتەوە.

ئەم سەرکردانەی دێرسیم لە ساڵی 1937دا لەسێدارە درابوون.

سەدات ئولوگانا لە ئەکاونتی Xی خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

ئولوگانا دۆزینەوەی ئەم وێنانەی بە “تۆڵەی لەسێدارەدانێکی نایاسایی” وەسف کردووە.

ئەو مێژوونووسە کوردە دەڵێت: “سەید ڕەزا و کوڕەکەی و 5 سەرکردەی دیکەی دێرسیم، 89 ساڵ لەمەوبەر لەسێدارە دراون”.

ئولوگانا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا نایهەوێت هیچ وێنەیەک لە بیرگەدا بەجێبهێڵێت و وێنەکان لابراون و دەستنیشانی کرد:

 “دوای 89 ساڵ وێنەکان بڵاوکرانەوە و تۆڵەی لەسێدارەدانی نایاسایی کرایەوە”.

گەورەترین بەڵگەنامە گۆرەویێکە

ئولوگانا لە درێژەی پەیامەکەیدا سەرنجی بۆ ئەو وردەکاریانە ڕاکێشا کە لە وێنەکاندا دەرکەوتوون.

بە وتەی ناوبراو، لە وێنەکاندا پێڵاوەکانیان لە پێیەکانیان کەوتۆتە خوارەوە و گۆرەوییە پەشمی و بەنەخشەکانیان دیارە.

سەدات ئولوگانا بەم شێوەیە وێنەکان شرۆڤە دەکات و دەڵێت: “کاتێک مرۆڤ لەسێدارە دەدرێت، قورسایی لە جەستە دەکشێت و جەستە سست دەبێت، سەرەتا پێڵاوەکان دەکەون.

کەس پلان بۆ ئەمە دانانێت، کەس ئەمەی لەبیر نامێنێ، بەڵام لە وێنەکاندا دەمێنێتەوە”.

ئولوگانا هەروەها ئاشکرای کردووە کە ژنانی دێرسیم لە شەوانی زستاندا ئەو گۆرەوییە پەشمییە نەخشدارانەیان بە دەستەکانی خۆیان چنیوە:

“ڕەنگە زستانی ڕابردوو، ڕەنگە زستانی پێش ئەوە… ئەو ژنانە لە ترسی سەرما و گەشتی دوور و درێژ ئەو گۆرەویانەیان دروست کردبێت”.

“چاوەکان دەچنە سەر پێیەکان”

ئولوگانا سەرنج دەخاتە سەر لایەنی هەست و سۆزی وێنەکان و دەڵێ: “ئەو دەستانە نەیاندەزانی کە ئەو پێیانە لەسەر سێدارەوە دەجووڵێنەوە.

زۆربەی وێنەکانی لەسێدارەدان ڕووخسارەکان نیشان دەدەن. بەڵام لەم وێنانەدا چاوەکان دەچنە خوارەوە، دەچنە سەر پێ و لە گۆرەوییەک دەوەستن”.

ئولوگانا پەیامەکەی خۆی بەم قسانە کۆتایی پێهێنا: “گۆرەوی نەخشدار هێشتاش هەر ماون، ڕۆح لە لاشە دەرچووە، ناوەکە سڕاوەتەوە، بەڵام گۆرەویەکە هەر ماوەتەوە، ڕەنگی دێرسیم و گەرمی ئەو دەستەی هەڵگرتووە کە چنیویەتی.

ئێمەی مێژوونووس بەڵگەنامەکان دەخوێنینەوە، بەڵام هەندێک جار بەڵگەنامەکە گۆروییەکە. ئەو گۆرەوییە شتێک باس دەکات کە هیچ ئەرشیفێک ناتوانێت بیڵێت: لێرە مرۆڤێک هەبووە، خۆشیان ویستووە و ترسیان هەبووە کە سەرمای ببێت”.

15ی تشرینی دووەمی 1937

سەید ڕەزا و هاوەڵەکانی لە 15ی تشرینی دووەمی 1937دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە باکووری کوردستان لە سێدارە دران.

Share