پەکەکە بۆ چەواشەکردنی کوردان، زانیاری لەسەر ئەو گەریلایانەی دەخاتە ڕۆژەڤەوە کە پێشتر بە کوشتنی داون

پەکەکە دەیهەوێ لە ڕێگای خوێنی ڕژاوی ئەو گەریلانەی کە بۆخۆی بەکوشتنی داون، هەست و سۆزی گەل ئیستیسمار بکات.
پەکەکە ناسنامە و زانیاری زیاتر لە 50 گەریلای خۆی لە ماڵپەڕی “شەهیدێن مە”دا بڵاوکردۆتەوە کە لە کات و شوێنی جیاوازدا گیانیان لەدەستداوە. لەمبارەوە بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی “مەبیا ـ دەرێ” لە هۆڵی ماردانێ لە گەڕەکی سەلاحەددین ئەیووبی لە ناوچەی ئارتەمێتی شاری وان، بەرنامەی ماتەمینی 3 ڕۆژە بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیەندرا کە زۆربەیان خەڵکی شاری وانی باکووری کوردستانن. مەراسیمەکە کاتژمێر 8 و 30 خولەکی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و لە ڕۆژی سێیەمدا بە مەراسیمێک کۆتایی دێت.
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیاریانە لەم کاتەدا جارێکی تر سیاسەتی پەکەکە سەبارەت بە زیانەکانی نیشان دەدات. ئاماژە بەوە دەکرێت کە پەکەکە بە تایبەتی ناوی ئەو کەسانە دەهێنێتە ڕۆژەڤەوە کە پێشتر گیانیان لەدەستداوە، بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت و هەست و سۆزی گەل ئیستیسمار بکات و بەم شێوەیەش کۆمەڵگە لە ڕووی هەست و سۆزەوە ڕاستەوخۆ بەخۆیەوە گرێ بدات.
شاردنەوەی گیانلەدەستدانی ئەو گەریلایانە لە کاتی خۆیدا و بڵاوکردنەوەیان لە کاتێکی وەهادا، ئامرازێکی ڕوونە کە پەکەکە دەیهەوێت بەهۆیەوە بازرگانی بە خوێنی ئەو کەسانەوە بکات و ڕۆژەڤی ڕاستەقینەی کورد چەواشە بکات و ئەو پشتیوانییە کۆمەڵایەتی و جەماوەریەی کە لەدەستیداوە لەڕێگەی ئەو هەستبزواندنانەوە سەرلەنوێ بەدەستی بهێنێتەوە.