شاندی ئیمرالی دەیهەوێت ڕووڕەشییەکانی خاپۆ پەردەپۆش بکات

ئۆجەلان لە دیدراێکدا گوتبووی کە: “سبەی ڕۆژ ئێمە بە قەد مەهەپە ستوونێکی گەورە و بەهێزی دەوڵەت [تورکیا] دەبین”.
شاندی ئیمرالی ڕایگەیاند؛ ئەو یادداشتانەی کە لە ڕۆژانی ڕابروودا بە ناوی ئۆجەلانەوە بڵاو دەکرێنەوە، سەرچاوەکەیان ڕوون نییە. دیارە شاندی ئیمرالی ڕەتی نەکردۆتەوە کە ئەو یادداشتانە هی ئۆجەلان نین، بەڵام هاوکات دەیهەوێت بەم لێدوانەی ئەمڕۆ، ڕووڕەشییەکانی ئۆجەلان و پەیامە دژە کورد و دژە کوردستانیەکانی پەردەپۆش بکات و بیشارێتەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکەی هەڵوەشاوە، لە دیدارێکیدا لە ڕێکەوتی 2ی تەباخی 2026، کۆمەڵێک بابەتی سەرنجڕاکێشی باس کردبوو و بە عالەم ئاشکرا و بە کراوەیی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندبوو. ئۆجەلان لەو دیدارەدا هەروەها دژایەتی خۆی لەگەڵ سەرجەم ئەو بابەتانە دەربڕیبوو کە پەیوەندییان بە دۆزی ڕەوای کوردستان، ماف و چارەنووسی نەتەوەی کوردەوە هەیە.
ئۆجەلان وتبووی:
ئێمە پێشتر لایەنگری سەربەخۆیی بووین و ئێستا کۆمارپارێزین
ئۆجەلان وتبووی: “ئێمە پێشتر لایەنگری سەربەخۆیی بووین و لە ئێستادا ئێمە کۆمارپارێزین، سبەینێ ئێمەش بەقەد مەهەپە (پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورک) ستوونێکی گەورە و بەهێزی ئەم دەوڵەتە [تورکیا] دەبین”.
بڵاوبوونەوەی ئەم قسانەی ئۆجەلان کاردانەوەی گەورە بەدوای خۆیدا هێنا و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بوو بە جێگای مشتومڕ، هەربۆیە ئەمڕۆ یەکشەممە (23/8/2026)، شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، وەک هەوڵێک بۆ شاردنەوە و پەردەپۆش کردنی قسە و وتارەکانی ئۆجەلان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی نۆت و یادداشتەکانی دیدارەکەی ئۆجەلان لە تۆڕە کۆمەڵەیاتییەکاندا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرچاوەی ئەو تێبینیانە نادیارە، بەڵام ڕەتی نەکردۆتەوە کە ئەو قسانە هی ئۆجەلان نین و تەنیا وتوویەتی: ئێمە ئەم ڕێبازە بە مەترسیدار دەبینین، کە ئامانجی ئەوەیە ڕای گشتی فریو بدات و پرۆسەکە پرۆڤە بکات.
شاندی ئیمرالی دەیهەوێت ئەو قسانەی ئۆجەلان پەردەپۆش بکات و بەو لێدوانە خەڵک فریو بدات، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە گەلی کورد بەتەواوی گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە ئۆجەلان نەک هەر هیچی بۆ کورد و دۆزی ڕەوای کوردستان نەکردووە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە ئەوەی لەدەستی هاتووە بۆ سەرکوتکردنی مافەکانی کورد، درێخیی نەکردووە.