پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان: جینۆسایدی گەلیی زیلانمان لەبیر نەکردووە و لەبیریشی ناکەین

لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا، نزیکەی 15 هەزار کورد بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراون و 44 گوند بە تەواوی سووتێندراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 13/7/2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) لە 96ـەمین ساڵەی جینۆسایدی گەلیی زیلاندا، ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی بە زمانەکانی کوردی (کرمانجی و زازاکی) و تورکی بڵاوکردەوە.
پارت وڵاتپارێزانی کوردستان لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم جینۆسایدە گەورەیەیان لەبیر نەکردووە و هەرگیزیش لەبیری ناکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کۆمەڵکوژییە هۆڤانەیە لە سەردەمی شۆڕشی ئاگریدا لە 13ی تەمموزی 1930، بە فەرماندەیی ژەنەڕاڵ ساڵح پاشا، فەرماندەی سوپای دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدراوە.
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا، نزیکەی 15 هەزار کورد لە ژن، منداڵ، گەنج و بەساڵاچوو، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراون و 44 گوند بە تەواوی سووتێندراون.
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) لە 96ـەمین ساڵەی ئەو جینایەتەدا، ئەنجامدەران و بەرپرسانی ئەم جینۆسایدەی شەرمەزار کردووە.
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی PWKدا هاتووە کە ئەوان شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە گەورەیە لە مێشکیاندا بە زیندووی دەهێڵنەوە و بە ڕێز و حورمەتەوە یادی سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەرز ڕادەگرن.