لە ئەرشیفی سەرخوەبوونەوە هەتا پەرلەمان: دۆسیەی سڕی ساکک و ناکۆکییە مێژووییەکان

لە ئەرشیفی سەرخوەبوونەوە هەتا پەرلەمان: دۆسیەی سڕی ساکک و ناکۆکییە مێژووییەکان

لە بابەتێکی ساڵی 1990ی ڕۆژنامەی “سەرخوەبوون”ی پەکەکە لەژێر سەردێڕی “سیخوڕ ساکک”دا، سری ساکک وەک سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا پێناسە کراوە.

لە گفتوگۆکان سەبارەت بە مێژووی سیاسی هەرێم و پەیوەندیی ناوخۆیی بزووتنەوەکاندا، بابەتی ڕاگەیاندراوە کۆنەکانی ئۆرگانەکانی ڕاگەیاندنی پەکەکە سەبارەت بە هەندێک کەسایەتی سیاسی، جارێکی دیکە سەرنجڕاکێشن. یەکێک لەو نموونە سەرنجڕاکێشانە، ئەو هەڵوێستەیە کە لەو سەردەمەدا بەرامبەر بە سیمای ناسراوی سیاسەتی کوردی، سڕی ساکک نیشاندرابوو.

لە تۆمەتی “سیخوڕی”ـەوە بۆ پەرلەمان

بەپێی ئەرشیفی میدیاکان، ڕۆژنامەی سەرخوەبوون کە بە بڵاوکراوەی فەرمیی پەکەکە دەناسرێت، لە ژمارەی سێیەمی ساڵی 1990ی خۆیدا، ڕایگەیاندووە کە سڕی ساکک و باوکی پەیوەندییان لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتی تورکدا هەیە و لەژێر سەردێڕی “سیخوڕ ساکک”دا، وەک سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا پێناسە کراوە.

بەڵام ئەوەی لە نێو چاودێرانی سیاسیدا وەک پێکناکۆکییەکی مەزن دەبینرێت ئەوەیە کە تەنها ساڵێک دوای بڵاوکردنەوەی ئەو بانەتە، سڕی ساکک لە سەر لیستی ئەو پارتانەی کە بە باڵی یاسایی ئەو تەڤگەرە دادەنرێن، بوو بە پەرلەمانتار و لەو کاتەوە ساکک وەک کەسایەتییەکی پێشەنگ و دیار لە ڕیزی پارتە سیاسییە یاساییەکاندا جێگەی خۆی پاراستووە.

ئەم دۆخە پرسیار و گومان لای جەماوەر و شرۆڤەکارانی سیاسی دروست دەکات. لە لایەک تۆمەتە جدییەکان لە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکاندا و لە لایەکی دیکەوە ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە بواری یاساییدا، نیشان دەدات کە میکانیزمەکانی هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوەکە لە کاتە جیاوازەکاندا ڕووبەڕووی پێکناکۆکی قووڵ بوونەتەوە. ئەم قەیرانەی متمانەیە خەریکە مشتومڕەکان لەسەر ئاسۆی دواڕۆژی سیاسەتی خۆجێی گەرمتر دەکات.

لە ئەرشیفی سەرخوەبوونەوە هەتا پەرلەمان: دۆسیەی سڕی ساکک و ناکۆکییە مێژووییەکان

Share