شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە زمانی کوردی دەستپێدەکات

شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە زمانی کوردی دەستپێدەکات

هاووڵاتیانی کورد دەتوانن بە زمانی زگماکی خۆیان داواکاری و پێشنیار و گلەیی خۆیان بۆ شارەوانی ئیستەنبوڵ دەرببڕن.

شارەوانیی گەورەشاری ئیستەنبوڵ، لە ناوەندی چارەسەری ئەلۆ 153دا بە زمانی کوردی (زاراوەی کورمانجی) دەستی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کرد و لە بواری بڕێوەبەریی فرەزمانیدا هەنگاویکی گرینگی هەڵگرتەوە.

ناوەندی چارەسەری ئەلۆ 153 کە لە ژێر دەسەڵاتی بەسی پەیوەندییە گشتییەکانی شارەوانیی گەورەشاری ئیستەنبۆڵدا کارەکانی ئەنجام دەدات، پێشتر بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی و عەرەبی خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرد. بەم ڕێسا و گۆڕانکارییە نوێیە، شێوەزاری کرمانجیش بۆ زمانە خزمەتگوزارییەکانی ئەو ناوەندە زیاد کراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی کورد بتوانن بە زمانی زگماکی خۆیان داواکاری و پێشنیار و گلەیی خۆیان بۆ شارەوانی دەرببڕن.

بەرپرسان ڕایانگەیاند کە ئامانجی ئەم ئەپڵیکەیشنە نوێیە کە ڕۆژانە لە لایەن دەیان هەزار دانیشتووی ئەستەنبوڵەوە بەکاردەهێنرێت، ئاسانکارییە بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان. پێشبینی دەکرێت ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان بە زمانی خۆیان کێشە شارەوانییەکانیان بەشێوەیەکی خێراتر و کاریگەرتر دەرببڕن.

Share