فەرمانەکە لەسەر سکاڵای هاووڵاتی “مەحمود عەزیز ئەحمەد” دەرچووە.
دادگای لێکۆڵینەوەی مووسڵ، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەروان حاجی مەلکۆ، فەرماندەی فەوجی 79ی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دەڤەری سنوونێ دەرکرد.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکامازی” ئاشکرایان کرد کە بەپێی نوسراوێکی فەرمی دادگا کە لە ڕێکەوتی 13ی ئەیلولی 2026دا ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تاوانەکان و جووڵەی مەڵبەندی پۆلیسی نەینەوا نێردراوە، ئەو فەرمانە لەسەر سکاڵای هاووڵاتی “مەحمود عەزیز ئەحمەد” دەرچووە بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکان بگیرێتەبەر.
مەروان حاجی مەلکۆ ناسراو بە “هادی نەجار” لە ساڵی 1990 لە دایکبووە، ئێزدییە و سەر بە هۆزی کۆرکییە و لە کۆمەڵگەی بۆرکا لە قەزای سنوونێ دادەنیشێت.
هەرچەند ئەم فەوجە حەشدی شەعبی (فەوجی 79) بە فەرمی سەر بە لیوای 75ی دیاب فەواز ئەلجربایە، بەڵام بە کردەوە بە پێی بەرژەوەندییەکانی گرووپی “کەتائیبی سەید ئەل ـ شوهەدا” لە سنووری ناحیەی سنوونێ کاردەکات و بارەگای فەوجەکەش هەر لە سنووری قەزای سنوونێ هەڵکەوتووە.