لێکۆڵینەوەکە لەسەر ئەو تۆمەتانە دەکرێت کە بەڵگەنامە و بڕوانامەی ئەزموونی ساختە بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و نیو لیرەی تورکی فرۆشراوە.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە گەندەڵی لە لایەن داواکاری گشتیی موگلاییەوە بەڕێوە دەچێت، لە 13 پارێزگادا ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر و هاوکات لە دژی شارەوانیی میلاس ئەنجامدرا. لە ئەنجامی 29 کەس دەستگیر کران کە فەوزی تۆپوز سەرۆکی شارەوانیی و کوڕەکەی بەناوی دۆروک تۆپوزیش لەناو دەستگیرکراوەکاندا.
لێکۆڵینەوەکە لەسەر ئەو تۆمەتانە دەکرێت کە بەڵگەنامە و بڕوانامەی ئەزموونی ساختە بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و نیو لیرەی تورکی فرۆشراوە. ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیر کردنی 35 تۆمەتبار لە پارێزگاکانی: موگلا، ئەدەنە، ئەنقەرە، بورسا، ئەلعەزی، جۆلەمێرگ، ئەستەنبوڵ، دیلۆک، کیلیس، کۆجاعەلی، مانسا، وان و ئۆردو ئەنجامدراوە.
دەسەڵاتدارانی دادوەری ڕایانگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکە بە تۆمەتی “دامەزراندنی ڕێکخراوێک بۆ قازانج، بەرتیل، ساختەکردنی تەندەر، ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان و ساختەکاری بە مەبەستی فێڵکردن لە دامەزراوە گشتییەکان” ئەنجام دەدرێت و لێکۆڵینەوەیەکی وردیش بەردەوامە.