سەرۆک وەزیرانی عێراق: لەسەر ڕادەستکردنی چیای شنگال بە سوپا و تێکەڵکردنی ئەندامانی یەبەشە لە ناو حەشدی شەعبیدا، ڕێککەوتین

سەرۆک وەزیرانی عێراق: لەسەر ڕادەستکردنی چیای شنگال بە سوپا و تێکەڵکردنی ئەندامانی یەبەشە لە ناو حەشدی شەعبیدا، ڕێککەوتین

ڕادەستکردنی هاوکاتی بنکەکانی شنگال و بەعشیقە لە یەک کاتدا، بەڵگەی بەرچاون کە پرۆسەی دیاریکردنی چارەنووسی شنگال و ڕێککەوتنی ڕادەستکردنی چیای شنگال بە عێراق لەلایەن تورکیاوە ڕێکخراوە.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)ی سەر بە پەکەکە، سەبارەت بە ڕادەستکردنی چیای شنگال بە سوپای عێراق و تێکەڵکردنی ئەندامانی یەبەشە لە ناو حەشدی شەعبیدا ڕێککەوتوون. بەڵام، ڕاستیی ئەوەی کە یەبەشە لەژێر چاودێری دەوڵەتی عێراقدا دەچێتە ناو حەشدی شەعبیەوە، هەرچەندە هێشتا پرۆسەی ڕادەستکردنی چەکەکانی حەشدی شەعبی بە حکومەتی عێراق تەواو نەبووە، وەک مشتومڕێکی گەورە هاتۆتەئاراوە.

ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکرێت کە پەکەکە هێزەکانی لە شنگال ڕادەستی دەوڵەتی عێراق دەکات. پەکەکە بۆ شەرعیەتدان بەم هەنگاوە، کەمپینێکی میدیایی بەرفراوانی دەستپێکرد، کە لەلایەن کۆمەڵگەی کوردییەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە. لە وتارەکەی زەیدیدا چەندین لێدوانی لەخۆگرتبوو کە ئاماژەیان بەوە دەکرد کە دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر ڕادەستکردنی یەبەشە ڕازی بووە لە بەعشیقە بکشێتەوە. هەروەها ئەم هەڵسەنگاندنە ئەو بۆچوونە باوەی پشتڕاستکردەوە کە پرۆسەی ڕادەستکردنەوەکە لەلایەن تورکیاوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ئایا تورکیا سەرپەرشتیی ڕادەستکردنی چیای شنگال دەکات؟

زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەکەیدا سەبارەت بە شنگال ڕایگەیاند، لەسەر ڕادەستکردنی یەبەشە و چیای شنگال بە سوپای عێراق و هەروەها لەسەر تێکەڵ کردنی ئەندامانی یەبەشە لە ناو حەشدی شەعبیدا ڕێککەوتوون. زەیدی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، سوپای عێراق بنکەی بەعشیقەش کۆنترۆڵ دەکات.

بەڵام ڕادەستکردنی هاوکاتی بنکەکانی شنگال و بەعشیقە لە یەک کاتدا، بەڵگەی بەرچاون کە پرۆسەی دیاریکردنی چارەنووسی شنگال و ڕێککەوتنی ڕادەستکردنی چیای شنگال بە عێراق لەلایەن تورکیاوە ڕێکخراوە.

ئۆجەلان، سەرۆکی پەکەکەی هەڵوەشاوە، لە ڕێکەوتی 30ی ئەیلولدا نامەیەکی ئاراستەی خەڵکی شنگال کرد و داوای گەڕانەوەی شنگالی بۆ سەر عێراق و جێبەجێکردنی ‘مۆدێلی تورکیا’ی کردبوو. نامەکەی ئۆجەلان بەڵگەیەکی گرنگ بوو کە پرۆسەی بڕیاردان سەبارەت بە چارەنووسی شنگال لەلایەن ئۆجەلان و ڕێکخراوەکەیەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کراوە.

کاتێک لێدوانەکانی زەیدی بە هاوبەشی لەگەڵ لێدوانەکانی دەوڵەتی تورک و ئۆجەلان دەخوێندرێنەوە، دەکرێ بڵێین چارەنووسی شنگال لەلایەن ئێزیدییەکان یان کوردەکانەوە دیاری نەکراوە، بەڵکوو لەلایەن دەوڵەتانی عێراق و دتورکیاوە دیاری دەکرێت.

ئەرکی پەکەکە لە شنگال و پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان

لە هەڵسەنگاندنەکەیدا، زەیدی لەوکاتەدا کە ئابووریی عێراقی شرۆڤە دەکرد، بە لێدوانەکانی لەسەر دوو بابەت کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە کوردستانەوە هەبوو، سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

زەیدی ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی بوودجە، کارەکانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بە بەشداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێدەکات.

پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، لە ڕاستیدا زانیاری زۆر گرنگ دەدات لەسەر ئەو پرۆسەیەی کە شنگال لەلایەن پەکەکەوە ڕادەستی عێراق کرایەوە. پەکەکە لە دوای ساڵی 2014، حزووری خۆی لە شنگال جێگیر کردبوو. هەرچەندە حزووری پەکەکە لە شنگال، لە ڕووکەشدا وا دیار بوو کە گۆیا بۆ ڕزگارکردنی ئێزیدییەکان لە دەستی داعش بووە، بەڵام ئەجێندایەکی زۆر قووڵتری ناوچەیی لەپشت بوو. دوای هێرشەکانی تیرۆریستانی داعشدا، پەکەکە لەو ناوچانە جێگیر ببوو کە لەژێر مادەی 140دا بوون، وەک ئەوەی حکومەتەکانی عێراق و ئێران دەستنیشانیان کردبوو.

پەکەکە لە ساڵی 2017 لە کەرکووک کشایەوە و کەمپەکانی ڕادەستی حەشدی شەعبی کرد.

بەڵام لە 16ی تشرینی یەکەمی 2023دا چیای قەرەچۆخی لە مەخموور لەبری پێشمەرگە و هێزەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی سوپای عێراق کردەوە.

پەکەکە ئەمجارەشیان، چیای شنگالی ڕادەستی عێراق کردووە.

دەتوانن بابەتێکی وردمان لەسەر پەیوەندی نێوان ئەرکی پەکەکە لە شنگال و پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لەم لینکەدا ببینن:

ئایا پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق بە چارەسەرنەبوونی کێشەی شنگالەوە بەندە؟