ژمارەی تووشبووان سنووری 60 هەزار کەسی بەزاند، 1367 کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا رۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە زیاتر لە 15 هەزار حاڵهتی توشبوون به کرۆنا و زیاتر لە 2500 حالەتی گیان لەدەستدان بەهۆی پهتاكهوە تەنها لەماوی 24 کاتژمیردا تۆماركراوه.
تەنها لە پارێزگای هۆبێی سیندا لەماوی 24 کاتژمیری رؤژی چوارشەممەدا 242 کەس ەبهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی دوایین ئامارەکان لە ئێستادا زیاتر لە 60 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشبووی ڤایرۆسی کرۆنان و ژمارەی ئەو کەسانەش کە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە لانیکەم 1367 کەس بوون.
هاوکات کەسی یەکەمی حیزبی كۆمۆنیستی سین له پاریزگای هوبێی له كارهكهی دوورخرایهوه و هاوکات سوپای سین، زیاتر لە 2 هەزار کەس لە کارمهندانی تهندروستی سهربازیی له یهكه جیاوازهكانهوه رهوانهی وهان كردووە.