پۆلیسی بەلجیکا 2 کەناڵی پەکەکە دادەخات

پۆلیسی بەلجیکا 2 کەناڵی پەکەکە دادەخات

“ستێرک تی ڤی” و “مەدیا خەبەر”، دوو کەناڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن کە لە ئەوروپا پەخش دەکەن.

شەوی دووشەممە 23ی نیسانی 2024، پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر بینای دوو کەناڵی پەکەکە، پەخشەکانیانی ڕاگرت دەستی بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرت.

بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر بینای تەلەفزیۆنی “ستێرک تی ڤی” و “مەدیا خەبەر” و پەخشەکانیانی ڕاگرتووە ودەستی بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.

میدیاکانی سەر بە پەکەکە لەمبارەوە رایانگەیاندووە “پۆلیسی بەلجیکا دەستی پاسەوانەکانی ئەو کەناڵانەی بەستووە و دواتر ڕۆیشتوونەتە ناو ستۆدیۆکە و بۆ ماوەی 4 کاتژمێر لەناو بینای کاناڵەکەدا ماونەتەوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی کاناڵەکەدا گرتووە.

“ستێرک تی ڤی” و “مەدیا خەبەر”، دوو کەناڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن کە لە ئەوروپا پەخش دەکەن.

لە ساڵانی ڕابردوودا پەکەکە چەندین کەناڵی لە ئەوروپا هەبوون، بەڵام بەهۆی زەختی تورکیا و پێشێلکردنی پرەنسیپەکانی ڕۆژنامەوانی، وڵاتە ئەورووپیەکان چەندین جار ئەو کانالانەیان داخستوون و دوایین جار شەوی  ڕابردوو بوو کە پۆلیسی بەلجیکا 2 کاناڵی پەکەکەی داخست.

پۆلیسی بەلجیکا 2 کەناڵی پەکەکە دادەخات

پوستێن ھەمان بەش