سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکات.
لەبەیاننامەیەکدا جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، “ئێران و شانە نووستووەکانی کە لە یەمەن، سوریا و عێراق کار دەکەن، هێرشێکی ئاسمانی توندیان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان لە ئیسرائیل دەست پێ‌کرد. من بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەم.”
ئەو سەرۆکە دەڵێت: “من پشتگیریی و بەرگریی لە ئیسرائیل دەکەم، و هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەمەریکا فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەرگری موشەکی بالیستیکی گواستەوە بۆ ناوچەکە و جێگیر کراون. هەروەها توانیومانە هاوکاریی ئیسرائیل بکەین ئەویش بەخستنە خوارەوەی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.”
گوتیشی: “من قسەم لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ کردووە، بۆ پابەندبوونی بڕیارەکانی ئەمەریکا لە پێناو ئاسایشی ئیسرائیل. هەروەها لە گفتوگۆکەماندا پێم ڕاگەیاندووە، کە ئیسرائیل توانایەکی بێ وێنەی نیشانداوە بۆ بەرگریی و شکستپێهێنانی هێرشەکەی ئێران ئەویش بەناردنی پەیامێکی ڕوون بۆ دوژمنەکانی کە ناتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل بکەن.”
جۆو بایدن لە بەیاننامەکەدا ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردەکانی گروپی حەوت کۆ دەکەمەوە بۆ هەماهەنگی وەڵامدانەوەی دیپلۆماسی یەکگرتوو بۆ هێرشە بێڕەوشتەکەی ئێران. تیمەکەم لەگەڵ هاوتاکانیان لە سەرانسەری ناوچەکەدا پەیوەندی دەکەن. وە ئێمە لە پەیوەندییەدا لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل‌دا دەمێنینەوە. ئێمە بە وریاییەوە بەرامبەر هەموو هەڕەشەکان دەمێنینەوە و درێغی ناکەین لە گرتنەبەری هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستنی گەلەکەمان.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمیی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا و گرژییەکان زیاتر ئاڵۆزتربوون.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه بۆردومان کردووە.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی مەززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق بوونە.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کراوە.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا کۆبووەتەوە.