کۆرۆنا لە جیهان / مەرگی زیاتر لە 100هەزار ئەمەریکی

کۆرۆنا لە جیهان / گیان لەدەستدانی زیاتر لە 100هەزار ئەمەریکی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 5 ملیۆن و 600 هەزار کەس تیپەڕ دەکات، زیاتر لە 350 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا رووی لە هەڵکشانەو تا ئێستا زیاتر له‌ 102 هه‌زار كه‌س لەو ولاتە به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. نزیکەی یەک لەسەر سێی قوربانیانی کۆرۆنا لە جیهاندا، ئەمەریکین.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 28/5/2020، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مەریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 745 هه‌زار كه‌س، هاوکات زیاتر لە  490 هه‌زار كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئاژانسی روسیا تودەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو ولاتەش روو لە هەڵکشانە و تا ئەمڕۆ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا لە 379 هه‌زار تێپەڕیوەو نزیكه‌ى 4 هه‌زار كه‌سیان به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 5 ملیۆن و 600 هەزار کەسی تیپەڕ کردووە و زیاتر لە 350 هەزار کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

بینینی راستەوخۆی ئامارەکانی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا

پوستێن ھەمان بەش