“گەورەترین هەڕەشە لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێرانە”

"گەورەترین هەڕەشە لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێرانە"

“ئێران بە هاوکاری میلیشیا و گرووپە توندڕەوەکانی دۆستیەوە و لە رێگای پەرەدان بە توندوتیژی، وڵاتانی ناوچەکە ناچار دەکات ملکەچی بن.”

ژنراڵ کینس ماکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، رێژیمی ئیران بە گەورەترین مەترسی لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت و رایدەگەیەنێت کە تاران لە رێگای میلیشیا و گرووپەکانی نزیک لە خۆی هەڕەشە بۆ سەر کەشتیەکانی گواستنەوە نەوت دروست دەکات و دەیهەوێ بەمشێوەیە هیژەمۆنی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت.

ماکێنزی لە وتارەکەیدا کە لەبەردەم ناوەندی هزری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینگتۆن پێشکەشی کرد رایگەیاند: “ئێران بە هاوکاری میلیشیا و گرووپە توندڕەوەکانی دۆستیەوە و لە رێگای پەرەدان بە توندوتیژی، وڵاتانی ناوچەکە ناچار دەکات ملکەچی بن.”

فەرماندە باڵاکەی ئەمەریکا تیشکی خستە سەر چالاکیەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئیران و گوتی: “ئێرانیەکان لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سلێمانی لە لایەن ئەمەریکاوە شۆک بوون و تا رادەیەک پێداچوونەوەیان بە دەستێوەردانەکانیان لە ناوچەکەدا کردووە و جەختی کردەوە کە ئێران پێویستە لەو راستیە باش تێبگات کە ئەمەریکا وەڵامەکانی جیددی دەبن.”

ژنراڵ ماکینزی سەبارەت بە پشتیوانیەکانی رێژیمی تاران لە تیرۆر و گرووپە تیرۆریستیەکان گوتی: “تاران پشتگیری لە دەوڵەتەکەی بەشار ئەسەد دەکات، چەک و تەقەمەنی بۆ حووسیەکان رەوانە دەکات و لە رێگای گرووپە توندرەوەکانەوە دەیهەوێ ئاسایشی گەرووی هورموز بخاتە مەترسیەوە.”

بە بڕوای ماکینزی ئیران دەیهەوێ لە رێگای بڵاو کردنەوەی توندوتیژیەوە هیژمۆنی خۆی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بسەپێنێت و بۆ ئەو مەبەستەشی هەوڵ دەدات لە رێگای تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەوە رێگا بۆ برندە پێشی بەرنامەکانی هەموار بکات.

پوستێن ھەمان بەش