رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێزگەی سەردانێکی پۆمپیۆ بۆ دژایەتیی ئێران

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێزگەی سەردانێکی پۆمپیۆ بۆ دژایەتیی ئێران

 پۆمپیۆ سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئیسرائیل، بەحرێن و ئیمارات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سودان لە ئەفریقیا، دەست پێکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ لێک نزیککردنەوە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل و هەروەها کەمکردنەوەی دەسەلات و  هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا، سەردانی چوار وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەکات.

ئاژانسی فەرەنسا لە زمانی چەند دیبلۆماتێکی ئەمریکیەوە رایگەیاند مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی رابردوو یەکشەممە 23/8/2020، سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئیسرائیل، بەحرێن و ئیمارات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سودان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفریقیا، دەست پێکردووە.

ئاژانسەکە لە زمانی ئەو دیبلۆماتانەوە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت رایگەیاندووە کە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی مایک پۆمپیۆ کە “کۆشنێر” زاوای ترامپ و بەرپرسی کارەکانی “مامەلەی سەدە” هاوڕێیەتی دەکات، لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل و رێگریکردن لە فراوانبوونی هەژموونی ئێران و هەروەها پاراستنی ئابووریی ئەمریکا و ئیسرائیل ”لە وەبەرهێنەرە خراپەکان“، دەبێت.

شایانی باسە ریکەوتی  13/8/2020،  ئیسرائیل و ئیمارات بە فەرمی ڕایانگەیاند کە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان رێککەوتوون.

پوستێن ھەمان بەش